ئەندرۆید
31, ئایار 2015
ئەوانیش دەیانەوێت بە ئەپڵیکەیشنەکانیان خزمەت بکەن.
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕێژەی ئەپە کوردییەکان لە زیادبووندان و لەناویشیاندا ئەپە ئیسلامییەکان. ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە کۆمپانیاکان تەواوی جەختیان لەسەر ئاسانکاری کردنە بۆ بەرنامە داڕێژەرەکان تا بتوانن بە ئاسانترین شێوە ئەپی نایاب بەرهەمبهێنن. هەر لەبەرئەوە ڕێژەی گەشەپێدەری ئەپڵیکەیشن زیادی کردووە و بەتایبەتیش هی سیستەمە کارگێرییەکانی مۆبایل و لەناویشیاندا ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید. گەشەپێدەری Kurdish Islamic Apps کە ماوەیەکی کەمە هاتۆتە ناو بوارەکە ئەوا ئەویش دەوێت شانبەشانی ئەوانی تر خزمەت بکات لەڕێگەی بەرهەمهێنانی ئەپی ئیسلامی پێشکەوتوو. ئیتر لەمەودوا پەرتووکەکانیش دەبنە ئەپی مۆبایل و بەشێوەی ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو دەتوانین لەسەر مۆبایلەکانمان بیانخوێنینەوە و سودمەندبین لەناوەڕۆکیان.
ئەوەی جێگای ئاماژەیە گەشەپێدەری ناوبراو تا ئێستا دوو ئەپی بەرهەم هێناوە بۆ سیستەمی کارگێری ئەندرۆید کە دەتوانن لەم بەستەرەوە هەر دوو ئەپکە بۆ مۆبایلە ئەندرۆیدەکان دابگرن:
https://play.google.com/store/apps/developer?id=Kurdish+Islamic+Apps
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!