ئای ئۆ ئێس
2, حوزه‌یران 2015
ئەپی فاست لینک بۆ سیستەمى ئاى ئۆئێس و ئەندرۆید و ويندۆز و ماک نوێکرایەوە
بۆ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانى فاست لینك،له درێژه‌ى هه‌وڵ و چالاكیه‌كانى كۆمپانیایی فاستلینک و به مه‌به‌ستى زیاتر سود گه‌یاندن و خزمه‌تكردنى به‌شداربوانى خۆشه‌ویست، هه‌ڵساون به دابین كردنى ڤێرژنى نوێى به‌رنامه‌ى (ئهپلیكهیشنى) فاست لینك كه له ڕێگه‌ى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه ده‌توانیت گشت ئه‌م كارانه‌ى خواره‌وه ئه‌نجام بده‌یت:
– كڕینى پلانه‌كانى فاست لینك به شێوه‌یه‌كى ئاسان و به‌شداریكردنى مانگانه.
– زانیارى ده‌رباره‌ى به‌كارهێنانى یه‌كه (گێگابایت) به شێوه‌ى ڕۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه.
– زانیارى ده‌رباره‌ى خاڵه‌كانى فرۆشتن.
– خزمه‌تگوزارى به‌شداربوان، وێبسایت، سۆشیال میدیا.
تێبینى:
1. ئه‌م به‌رنامه نوێیه له به‌روارى 1/6/2015 به‌رده‌ست ده‌بێت.
2. وەکو بەرنامە تەنها بۆ سیستەمی ویندۆز و ماک و ئەندرۆید بەردەستە.
3. بۆ به‌كارهێنه‌رانى سیسته‌مى iOS ئایفۆن و ویندۆزفۆن پێویسته له‌ڕێگه‌ى وێبگه‌رى مۆبایله‌كه‌وه سود مه‌ند بن له‌م به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌ش به كردنه‌وه‌ى وێبگه‌رى سه‌ر مۆبایله‌كه وه داخڵكردنى ئه‌م ناو نیشانه https://my-fastlink.com كه به شێوه‌ى ماڵپه‌ر ده‌كرێته‌وه.
4. بۆ زانیارى زیاتر، ده‌توانیت سه‌ردانى ماڵپه‌رى فاست لینك www.fast-link.com بكه‌یت بۆ دابه‌زاندنى ڕێبه‌رى به‌رنامه‌كه.
لەم بەستەرەوە بۆ ماک و ویندۆز ئەپی نوێی فاست لینک دابگرن:
https://www.my-fastlink.com:8443/welcome/main.html
ئیستا ئەپەکە بۆ ئەندرۆید بەردەستە لێرەوە ئەم ئەپە بەدەست بهێنە.
کلیک لێرە بکە
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.