بابەتی گرینگ
2, حوزهیران 2015
ئەسوس داتاشۆیەکی نوێی تایبەت بە ئامێرە ئەندرۆیدەکان ڕاگەیاند
کۆمپانیای ئەسوس لە درێژەی چالاکیەکانی دا لە پێشانگای کۆمپیوتێکس ٢٠١٥ کە دوێنێ لە شاری تایپەی پایتەختی تایوان دەستی پێکرد، یەکەم داتاشۆی بەناوی E1Z بۆ ئامێرە ئەندرۆیدەکان ڕاگەیاند.
جێگای ئاماژەیە بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕی فەرمی ئەسوس لەسەر داتاشۆی E1Z بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمە لە جۆرەکەی خۆی لە پلەی یەکەم دێت کە لە توانایدا هەیە نمایشی مۆبایلە ئەندرۆیدەکان بکات لە ڕێگەی کەیبڵی micro-USB.
ئەسوس جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئامێرەکە بە ئاسانی هەڵبگیرێت و بگوازرێتەوە و لە قەبارەدا بچوکە و پاتریەکەی ٦٠٠٠ میلی ئەمپێرە لە سەعاتێکدا کە دەتوانرێت وەکو بارگاویکەرەوە(شەحنکەرەوە) بۆ ئامێرە هۆشمەندەکان بەکاربهێندرێت.
سەبارەت بە ڕۆژی بەردەست بوونی هیچ ئاماژەیەک نییە و تەنها پێشبینی دەکرێت لە هەندێک لە بازاڕەکانی جیهاندا لە نرخی ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەردەست بێت؛ ئەمەش بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکانی بەرپرسانی کۆمپانیا لە پێشانگای کۆمپیوتێکسی ٢٠١٥.
سەرچاوە بوابة التقنیة العربیة
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!