جۆراوجۆر

بەرنامەی گەڕۆك و تەفسیری كوردی قورئانی پیرۆز

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان سوپاس بۆ خوای جیهانیان سوپاس بۆ ئەو خوایەی كەوا پێغەمبەری پێشەوا و ڕێنمونی كەری مرۆڤایەتی بۆ ڕەوانەكردین، بۆ ئامۆژگاری كردنی خەڵك بۆ ڕێگای ڕاست. ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە بیڵێن ئەوەیە نەتەوەی كوردیش وەكو نەتەوەكانی تری جیهان لەكەسانی بەهرەمەندی كەم نییە ،كەوا بتوانن كاری وابكەن ببێتە جێگای تێرامان و سەرسوڕمانی خەڵكی ، بەس لە ئێوە دەپرسم كێ پێشبینی ئەوەی دەكرد تەفسیری قورئانی پیرۆز بە كوردی لە سەر شێوەی بەرنامەی كۆمپیوتەری دروست بكرێت!!

هەروەكو چۆن پێشبینی ئەوەمان نەدەكرد كەوا ڕۆژێكدا دێت خەڵكان لەمسەر بۆ ئەوسەری دونیا بەدەنگ ورەنگ قسەدەكەن و یەكتری دەبینن ، ئەواش پێشبینی ئەوكارە جوانەمان نەدەكرد كەوا ئێستا لەبەر دەستماندایە و هی بەهرەمەند و پڕۆگرامسازی زۆر بەڕێز(مهاجر نصردین معروف)ـە خوای پەروەردگار پاداشتی بەخێری بداتەوە كەوا ئەم خێرەگەورەیەی كردووە و پێشكەش بەموسوڵمانانی كردووە، وە لە خوای پەروەردگار دەپاڕێینەوە كەوا نمونەی ئەوامان زیاتر بكەی لە نێوماندا ، لێرەوە دەمانەوێت زۆر سوپاسی ئەوانەش بكەین كەوا توانیان بیگەیەنن بەدەستی ئێمە و ئێمەش باتوانین لە ڕێگەی ماڵپەڕەكەمان كەلە خزمەتی هەموو زانست خوازاندایە بڵاوی بكەینەوە، وە شیاوی باسە كەوا بەرنامەكە جگە لە تەفسیری كوردی هەردوو تەفسیری عەرەبی و ئینگلیزیش لە خۆی دەگرێت و وە هەروەهاتایبەتمەندیەتی گەڕان لە قورئانی پیرۆزیشی هەیە كەوا دەتوانیت لە هەر وشەیەك بتەوێت بگەڕێیت لە قورئاندا، وە پێویستە ئەوەش بڵێین كەوا ڕووكاری بەرنامەكە بەهر سێ زمانی “عەرەبی” ، “كوردی” ،ئینگلیزیە ” و ڕووكارێكی جوانی هەیە، له‌ كۆتایدا ده‌ڵێین خوا پاداشتی بداته‌وه‌ بۆی بكات به‌ تێشووی به‌هه‌شت ئامین.

داگرتن
http://www.regayislam.org/rega/barnama/b…guages.zip

14 تشرینی یه‌كه‌م، 2011
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1178