بابەتی گرینگ
3, حوزهیران 2015
مۆبایلى LG G4 دەتوانێت ٢ کاژێر لەژێر ئاودا بمێنێتەوە!!

لەوکاتەى کە مۆبایلى هۆشمەندى LG G4 پەردەى لەسەر لادرا، کۆمپانیاى LG هیچ شتێکى لەبارەى تایبەتمەندى دژە ئاو لەسەر ئەو بەرهەمە نوێیە نەوت. بەڵام ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە ئەمە پرسێک دەگرێتە خۆ، کە ئایا ئەو مۆبایلە نوێیە تواناى چەندە لە بەرگە گرتنى ئاو!!
لەم چەند ڕۆژەى پێشووتر، گەنجێک بەناوى (Harris Craycraft) لە کەناڵى خۆى و لە پێگەى یوتیوب کە تایبەتى کردووە بە تەکنەلۆژیا، هەستا بەتاقیکردنەوەیەک لەسەر ئامێرى ناوبراوو ئەویش بە ئەنجامدانى سەرکێشیەک و خستنە نێو ئاوى ئامێرەکە بەشێوەیەکى درێژ خایەن و بۆ ماوەى ٢ کاژێر. ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە ئەوەیە کە ئامێرەکە بۆ ماوەى ئەو ٢ کاژێرە بەشێوەیەکى تەواو کارى دەکرد، بەڵام ئاوەکە گەیشتبووە ژێر ڕووپۆشى دواوە و بەشەکانى ناوەوەى و گەیشتبووە پاترىەکەشى، کەچى ئامێرەکە بەشێوەیەکى زۆر ئاسایی کارى دەکرد، بەبێ بوونى هیچ کێشەیەک.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=U1dYSGcVgf4[/youtube]
سەرچاوەى هەواڵ: Ardroid
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".