ئەپڵ
4, حوزه‌یران 2015
چی پێشبینی ده‌كه‌یت له كۆنگره‌ی گه‌شه‌پێده‌رانی كۆمپانیای ئه‌پڵ؟

سڵاو فێرخوازان، وه‌ك ده‌زانن كۆمپانیای ئه‌پڵ ساڵانه چه‌ند كۆنگره‌یه‌ك ده‌به‌ستێت كه له‌م كۆنگرانهشدا چه‌ندین گۆڕانكاری و نوێكاری له سیسته‌مه‌كانی ده‌خاته ڕوو جگه له‌وه‌ی په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندین به‌رهه‌می نوێی لاده‌بات و بۆ ئاماده‌بووانی ده‌خاته ڕوو، له ڕۆژی ٨ـی مانگی ٦ كاتژمێر ٨:٠٠ـی شه‌و له باره‌گای مۆسكۆن وێست له شاری سان فرانسیسكۆ له ژێر درووشمی (بومه‌له‌رزه‌ی گۆڕانكاری) كۆمپانیای ئه‌پڵ گۆنگره‌یه‌كی تر ده‌به‌ستێت و گه‌ر خودا ته‌مه‌ن بدات به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ چركه به چركه‌ی كۆنگره‌كه‌تان بۆ ڕووماڵ ده‌كه‌ین، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م كۆنگره‌یه‌دا چه‌ندین شتێكی نوێ بخرێنه ڕوو كه ئه‌مانه‌ن:
١. نه‌وه‌یه‌كی نوێ له ئامێری ئه‌پڵ تی ڤی بخرێته ڕوو.
٢. وه‌شانێكی نوێ له هه‌ردوو سیسته‌می كارپێكردنی ئامێره هۆشمه‌نده‌كان iOS بخرێته ڕوو وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت iOS 9 بێت، له‌گه‌ڵ سیسته‌می كارپێكردنی كۆمپیوتهركانی ئه‌پڵ OS X بخرێته ڕوو كه بریتی ده‌بێت له وه‌شانی OS X 10.11.
٣. چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی نوێ له هه‌ردوو سێ ئه‌پی ئایتونز ڕادیۆ و هۆم كیت و ئه‌پڵ په‌ی.
ئه‌مانه‌ی باسم كرد چه‌ند پێشبینیه‌كی چاوه‌روان كراوی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ن لێره‌دا پێویسته ئاماژه به خاڵێكی گرنگ بده‌ین ئه‌م كۆنگره‌یه زیاتر باس كردنی سیسته‌م و گۆڕانكارییه‌كانی سیسته‌م ده‌بن پێشبینی ئه‌وه ناكه‌م هیچ ئامێرێكی نوێ جگه له ئه‌پڵ تی ڤی ڕابگه‌ینرێت، وه سیسته‌می iOS 9 گه‌ر رابگه‌یه‌نرێت وه‌ك تاقی كاری بۆ چه‌ند مانگێك راده‌گه‌یه‌نرێت و دواتر به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئایفۆنی نوێ دهوهشنرێت.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.