10
هەواڵ 12, ئازار 2012

گروپێكی هاكه‌رز ده‌زه‌ ده‌كه‌نه‌ ناو ماڵپه‌ڕیكی ئابرووبه‌ری كۆمپانیای Digital Playground.

هاكه‌رزه‌كان ئه‌وه‌ پشت ڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ توانیویانه‌ زیاتر له‌ 73 هه‌زار username و password وئیمه‌یڵی به‌شدار بووی ماڵپه‌ڕێكی ئابڕووبه‌ری كۆمپانیای Digital Playground ببه‌ن كه‌ كۆمپانیایه‌كی  به‌ ناوبانگه‌ له‌ بواری دروستكردنی فیلمی ئابڕوبه‌ر. ئه‌م زانیاریانه‌ی كه‌ ئه‌م گروپه‌ بردوویانه‌ username و password وئیمه‌یڵی به‌شدار بووان له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌مه‌ و بردنی ژماره‌ی 40 هه‌زار كارتی (Credit Card) به‌شداربووانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ئابڕووبه‌ره‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م گروپه‌ی كه‌ دانیان ناوه‌ به‌وه‌ی له‌پشتی ئه‌م هێرشه‌ن گروپێكن به‌ ناوی The Consortium و ئه‌مه‌ش به‌ دووه‌م هێرشی سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت بۆ ئه‌م ماڵپه‌رانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی Manwin به‌ ڕێوه‌ ده‌برێن. بۆ زیاتر سه‌لماندنی كاره‌كه‌ گروپی ناوبراو چه‌ند ئیمه‌یڵ و وشه‌ی تێپه‌ربوون و ناوی به‌كابه‌ریان بڵاوكرده‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی Digital Playground له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه‌ هیچیان ئاماده‌ نه‌بوون لێدوان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ بدگوایه‌ ئه‌م گروپه‌ش به‌شێكن له‌ گروپی لولزسێك و ئه‌نۆنیمه‌س.

زیاتر بخوێنه‌وه‌

سه‌رچاوه‌:بی بی سی

بۆچونی تۆ