ئینتەرنێت 8, حوزه‌یران 2015

ئینتەرنێت لە سەرانسەری کوردستان لەکارکەوت

140324224554-large

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە دەشتاییەکانی دهۆک کێبڵەکانی فایبەر ئۆپتیکی ئینتەرنێتی کوردستان دەسوتێن و لەکاردەکەوێت بەو هۆیەوە لە سەرانسەری کوردستان ئینتەرنێت رادەوەستێت.

کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار و وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەبوون و دوای چەند کاژێرێک هێڵی ئینتەرنێت کەوەتەوە کار.

بەپێى بەدواداچوونى ئێمەش وەک کەى ئاى تى ئێن بۆمان دەرکەوتووە کە کێشەکە لە هەندێک هێڵدا بەتەواوى نییە، واتە یان هێڵەکە هێواش بۆتەوە یانیش پچڕاوە و هاتۆتەوە.

سەرچاوەى هەواڵ: پۆرتاڵى ڕووداو

بۆچونی تۆ