ئەپڵ
13, حوزه‌یران 2015
پوخته‌ی ته‌واوی گۆنگره‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ WWDC 15
رۆژی ٨ـی ٦ كاتژمێر ٨:٠٠ شه‌و به كاتی هه‌ولێر كۆمپانیای ئه‌پڵ كۆنگره‌ی جیهانی گه‌شه‌پێده‌رانی خۆی له ژێر درووشمی ” بومه‌له‌رزه‌ی گۆڕانكاری” گرێدا.
پێش ئه‌وه‌ی بچینه ناو باس كردنی پوخته‌ی ته‌واوی كۆنگره‌كه پێویسته ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ فێرخوازانمان بخه‌ینه ڕوو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زۆرێك له فێرخوازانمان پرسیاری ئه‌وه‌یان كردووه ئایا وه‌شانی iOS 9 كه‌ی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌رده‌ست ده‌بێت؟
وه‌ڵام: به‌ڕێزان ئه‌م وه‌شانه‌ی ئێستا ئه‌زموونیه واته تاقی كاریه و ته‌نها بۆ گهشهپێدهرهكانه بۆ ئه‌وه‌ی تاقی كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و له كه‌م و كوڕییه‌كانی بكۆڵنه‌وه و چاره‌سه‌ری ته‌واوی كه‌م و كوڕییه‌كانی بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند وه‌شانێكی ئه‌زموونی بۆ گه‌شه‌پێده‌رانی لێ وه‌شێنرا ئینجا دوای ٢ بۆ ٣ مانگی تر له‌وانه‌یه بگاته پایزی ئه‌مساڵ ئینجا له‌گه‌ڵ ئایفۆنی نوێ كه پێشبینی ده‌كرێت ئایفۆنی 6S بێت به فه‌رمی بوه‌شێنرێت، چونكه هه‌موو وه‌شانێكی نوێ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌یه‌كی نوێ له ئایفۆن وه‌شێنراوه.
وه‌ك ده‌زانن كۆمپانیای ئه‌پڵ تیشکی سەرەکی خستە سەر هەردوو سیستەمە کارگێریەکەی هەر یەک لە ئای ئۆ ئێس و ئۆ ئێس ئێکس. لەسەرەتاوە دەستکرا بە تیشک خستنە سەر سیستەمی کارگێری ڕوومێز ناسراو بە ئۆ ئێس ئێکس و وەشانێکی نوێی بەناوی ئی ئێل کاپتن لێ ڕاگەیاندرا و ئەم وەشانەش چەندان نوێکاری و چاکسازی بنچینەیی تێداکراون.

فەرموو ئەمانەی خوارەوە دیارترین نوێکارییەکانن:
١- جوڵەی دەستی (Gestures)ی نوێ بۆ ئەنجامدانی کرداری خێرا بۆ نمونە سڕینەوەی ئیمەیڵێک لە ئەپی مەیڵ:

٢- لەگەڵ سایتە جێگیرکراوەکان (Pinned Sites) لە سەفاری لەمەودوا هەمیشە بەنوێکراوەیی و لە تابێکدا بەردەست دەبن!

٣- لەمەودوا گەڕانی سپۆتلایت بۆ شوێنی زیاتر بە ئەنجامی زیاترەوە دەگەڕێ و ئەمە جگە لەوەی بۆ کەش و هەوا و ئەنجامی یارییە وەرزشییەکانیش دەگەڕێ.

٤- Spaces Barـەکان ئاسانترکراون بۆ ئەوەی ڕوومێزی(دێسکتۆپی) زیاتر دروست بکەیت و بەمەش بۆشایی زیاترت بۆ بەردەست دەبێت بۆ کارکردن.

٥- Split View واتە دیمەنی لێکجیاکراوە کە هەڵدەستێت بە دانانی دوو ئەپ لەتەنیش یەک لەسەر شاشەی ماکەکەت بە سود وەرگرتن لە تەواوی پێکسڵەکانی شاشەکە.
٦- وەشانی ئی ئێل کاپتن وای کردووە زۆربەی ڕووەکانی سیستەمەکە چوست و چالاک‌تر و خێراتربێت لە کارکردنی:

٧- مێتەڵ کە تەکنەلۆژیایەکی ناو‌کی گرافیکیە و ڕێگەت پێدەدات بە دەست پێگەیشتنی ڕاستەوخۆ بە GPU، بەم زووانە بە وەشانی ئی ئێل کاپتن دەگات.

دەربارەی وەشاندنی ئی ئێل کاپتن ئەوا ٨ی ٦بۆ گەشەپێدەران بەردەست کرا و وەشانی ئەزموونی گشتی لە مانگی داهاتوو و وەشانی کۆتایشی دەچێتە پایزی ئەمساڵ.
………………………………………………………………………………….
له به‌شی دووه‌می كۆنگره‌كه كۆمپانیای ئەپڵ وەشانی نوێی لە سیستەمی پێشکەوتووی مۆبایل ناسراو بە iOS ڕاگەیاند کەئەم وەشانەیان دەکاتە iOS9. ئەم وەشانە زیاتر درێژکراوەی وەشانی ٨ی پێشخۆیەتی بە چەند زیادکراوە و نوێکاری و چاکسازیەوە. iOS9 بەتەواوی سیستەمەکەی خێراتر و زیرەکتر کردووە و ئەو ئەپانەی باشترکردووە کە تۆ زۆرترین کات بەکاریان دێنیت. بەشێوەیەکی ناوازە و جیاواز لەپێشتر لەگەڵ ئایپاد تێکهەڵکێشکراوە.
شایەنی باسە iOS9 هەر لەگەڵ کۆتایی کۆنگرە بەردەست بوو و وەشانی ئەزموونی گشتیشی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت و وەشانی فەرمی و کۆتایشی لە پایزی ئەمساڵ دەوەشێندرێت.
فەرمون ئەوانەی خوارەوە نوێکارییەکانن:
١- سه‌نته‌ری گه‌ڕان:
كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ستاوه به ده‌ستكاری كردنی ئه‌م سه‌نته‌ره و زیاتر زیره‌ك و ڕێكتر كراوه له كاتی گه‌ڕان، وه لەگەڵ ئای ئۆ ئێس ٩ لەمەودوا بەهۆی گەڕانی سپۆتلایت دەتوانیت گەڕان بۆ شتی زیاتر بکەیت لەوانە خشتەی یارییە وەرزشییەکان و فیلمەکانی نێتفلێکس و زانیاری ناو ئەپەکانی تر و چەندین شتی تر، وه نیشاندانی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵاییه‌تیه‌كان و وه گه‌یشتن پێیان و شوێن و هه‌واڵیان له ڕێگه‌ی نیشاندانی له‌م لیسته هۆشمه‌نده به ئاسانترین شێوه، وه گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی گه‌ڕان به ئاسانترین شێوه.

٢- چاكسازی له خزمه‌تگوزاری سیری:
كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ستاوه به چاكسازی كردن له خزمه‌تگوزاری سیری یه‌كه‌م چاكسازیش شێوه‌ی نیشاندانهكهیهتی كراوه و سیری لە ئێستادا ٤٠% خێراترە و لە ٤٠% دروستتر وەڵام دەداتەوە و زیاتر چالاككراوه، وه هه‌فتانه چه‌ندین ملیار وه‌ڵام ئاراسته‌ی ده‌كرێت، وه ئه‌مه‌ش باشترینه بۆ ڕێنمایی كردنی به‌كارهێنه‌ران.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه هه‌ره گرنگه‌كانی سیری خێراییه له گه‌ڕان، وه گه‌ڕان له نێو وێنه‌كاندا وه نشاندانی ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئاره‌زووی ده‌كه‌یت یان وێنه‌ی هاوڕێكانت به خێراترین كات به شێوه‌یه‌كی گشتی چاكسازیه‌كی گشتی كراوه له خزمه‌تگوزاری سیری دا، وه له‌گه‌ڵ پشتگیری كردنی چه‌ندین زمان.


٣- هه‌موو شتێك پارێزراوە و بە نەناسراوی دەمێنیتەوە:
كۆمپانیای ئه‌پڵ جارێكی تر دڵنیایی ده‌داته به‌كارهێنه‌رانی ئای دیڤایسه‌كانی كه هه‌موو شتێك پارێزراوە و بە نەناسراوی دەمێنیتەوە و زانیاریه تایبه‌تیه‌كانی ته‌واوی به‌كارهێنه‌رانی پارێزراون و كه‌س بۆی نیه سه‌یریان بكات و ته‌واوی شته‌كان پارێزراوه و وەکو نەناسراوێک هەژمار دەکرێت.

٤- بەردەستبوونی خزمه‌تگوزاری ئه‌پڵ په‌ی بۆ وڵاتی ئینگلته‌را:
كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاشكرای كرد كه له ئێستادا خزمه‌تگوزاری ئه‌پڵ په‌ی پشتگیری زیاتری بانكه‌كان ده‌كات، وه شوێن و چێشتخانه له وڵاتی ئه‌مریكا وه له ئێستاشدا بۆ وڵاتی ئینگلته‌را به‌رده‌ست ده‌كرێت.

٥- چاكسازی و زیاد كردنی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێ بۆ ئه‌پی نۆوتس Notes:
ئەپی Notes بەتەواوی نوێکراوەتەوە چەندان تایبەتمەندی بۆ زیادکراوە لەوانە تێکردنی وێنە و گۆڕینی فۆڕماتی دەق و توانای کێشانی شت بەدەست و هێنانی لینک ڕاستەوخۆ لە سەفاری و هەروەها نەخشە و چەندان شتی تر.

٦- چاكسازی له ئه‌پی نه‌خشه‌کان Maps:
كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ستاوه به چاكسازی له ئه‌پی نه‌خشه‌ی Maps و زیاد كردنی چه‌ندین خزمه‌تگوزاری نوێ، بۆ نموونه نیشاندانی شوێنه گرنگه نزیكه‌كان، له‌گه‌ڵ چاكسازی له خێرایی وه‌ڵامدانه و ئه‌و شتانه‌ی داوای لێ ده‌كرێت، وه زیادکردنی دیمەنی Transit بۆ ئەپی نەخشەکان بۆ گواستنەوە گشتییەکانی دەیان شار لە جیهان و وا بڕیاریشە وردە وردە بۆ چەندان شاری تر زیادبکرێت.

٧- ڕاگه‌یاندنی ئه‌پێكی نوێ به ناوی News:
كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ستا به ڕاگه‌یاندنی ئه‌پێكی نوێ به ناوی ” News ” بۆ کۆکردنەوەی هەواڵی ڕۆژانە بە شێوەیەکی جوان و قەشەنگ و سەرەنج ڕاکێش، و ریز كردنی هه‌واڵه‌كان به شێوه‌یه‌كی هۆشمه‌ند وه نیشاندانی گۆڤار و ڕۆژنامه‌كان و هه‌وڵه‌كان به شێوه‌یه‌كی كارا و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ نیشاندانی ڤیدیۆ له نێویدا.

٨- ته‌خته كلیلی هۆشمه‌ند به تایبه‌تمه‌ندی نوێ بۆ ئایپاد و ئایفۆن:
له وه‌شانی iOS 9 ته‌خته‌كلیلی نوسین چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی نوێی بۆ زیاد كراوه، هه‌ر له گه‌ڕان به شوێن ووشه و هه‌ڵبژاردنی دیاری كراوه گرنگه‌كان و كۆپی كردن و بڕینی و دانانی ووشه‌كان، وه گۆڕینی شێوازی نووسینه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی ته‌خته‌كلیله نوێیه‌كه‌وه ئه‌مه جگه له لیستێک لەکورتکراوەکانی تەختەکلیل بۆ تەختەکلیلی ئایفۆن و ئایپاد وا دەکات نوسین ئاسانتر و باشتر بێت. ئەمە جگە لەوەی لەمەودوا تەختەکلیلی ئایپاد وەکو تراکپادی ماک بەبەکارهێنانی دووپەنجە بەکاربهێنن.

٩- نیشاندانی دوو ئه‌پ له یه‌ك شاشه‌دا:
بۆ دواجار ئەپڵ دیمەنی لێکجیاکردنەوەی شاشە بۆ دووبەش (Split view) لەسەر ئایپاد بۆ بەکارهێنانی دوو ئەپ لەیەک کاتدا زیاد کرد.

١٠- زیاد كردنی تایبه‌تمه‌ندی پاراستنی پاتری:
له كۆتایی دا كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕای گه‌یاند كه تایبه‌تمه‌ندی پاراستنی دابه‌زینی باتریهكانیان زیاد كردووه له وه‌شانی iOS 9ـدا، كه ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی پرۆگرام كراوه له نێو ئه‌م وه‌شانه‌دا و وای كردووه سیسته‌مه‌كه شێوه‌یه‌كی هۆشمه‌ند وه‌رگرێت بۆ ئه‌وه‌ی پاتری ئامێره‌كان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك زیاتر له وه‌شانی پێش خۆیان به‌رگه بگرن، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تی به‌كارهێنه‌ر ده‌دات له وه‌شانی iOS 9 ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئایفۆن ٦ـن کاتژمێرێک زیاتر پاتریەکەیان خۆی دەگرێت.

١١- چاكسازی له ئه‌پی وه‌بیرهێنه‌ره‌وه:
لەمەودوا ئەگەر بیتەوێت وەبیرهێنەرەوە لەناو هەر بەرنامەیەک دروست بکەیت ئەوا دەتوانیت داوا لە سیری بکەیت ئەویش ڕاستەوخۆ وەبیرهێنەروەکەت بۆ ڕێکدەخات.

١٢- چاكسازی له ئه‌پی Music:
لەمەودوا لە ئای ئۆ ئێس ٩ ئامێرەکەت خۆکاران بە پشت بەستن بە شوێنەکەت و بەو بەرنامانەی کردوتەوە لەسەر شاشەی قوفڵ پێشنیاری شتت بۆ دەکات بۆ نمونە ئەگەر بیستۆکی گوێ بخەیتە ناو ئامێرەکەت خۆکارانەن پلەی لیستێک دێتە سەرشاشە و پێشنیاری لێدانی ئەو دەنگانە دەکات.

١٣- كاتی ڕاگه‌یاندن و ئه‌و ئامێرانه‌ی وه‌شانی iOS 9 پشتگیری لێ ده‌كات:
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا ڕووی دا چونكه زۆربه‌ی شاره‌زایان له‌و بڕوایه بوون كه هه‌ردوو ئامێری ئایفۆنی 4S و ئایپادی ٢ یه‌كێك ده‌بن له‌و ئامێرانه‌ی كه وه‌شانی iOS 9 پشتگیریان لێ ناكات، به‌ڵام دواجار كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕایگه‌یاند كه هه‌ردوو ئامێره‌كه له لیستی ئه‌و ئامێرانه‌ن كه وه‌شانه نوێیه‌كه پشتگیری لێ ده‌كات، شایەنی باسە iOS 9 هەر له‌و ڕۆژه لەگەڵ کۆتایی کۆنگرە بەردەست بوو و وەشانی ئەزموونی گشتیشی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت و وەشانی فەرمی و کۆتایشی لە پایزی ئەمساڵ دەوەشێندرێت.

نیشاندانێكی خێرا بۆ ئه‌و شتانه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌و ڕۆژه‌دا ڕایگه‌یاند:
● زمانی بەرنامەنوسی ناسراو بە Swift لە کۆتای ئەمساڵ دەبێتە سەرچاوە کراوە بۆ سیستەمی ماک و ئای ئۆ ئێس و لینوکس.
● كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌وه‌ی وەبیری ئاماده‌بووان هێنایه‌وه كه ڕێژه‌ی داگرتن له فرۆشگای ئه‌په‌كانی ناسراو به ئه‌پ ستۆر له ١٠٠ ملیار تێپەڕیکردووە، وه قازانجه‌كه‌شی نزیكه‌ی ٣٠ ملیار دۆلار بووه بۆ گه‌شه‌پێده‌ران.
● HomeKit پشتگیری ئامێری زیاتر دەکات لەوانە home security systems و mechanical blinds بە دەستگەیشتن لەدوورەوە لەڕێگەی ئای کڵاودەوە.
● چاكسازی له خزمه‌تگوزاری CarPlay، ڕێگەیەکی سەلامەتتر و زیرەکترە بۆ بەکارهێنانی ئایفۆنەکەت لەناو ئۆتۆمبێل و ئێستاش ئەوەی بۆ زیادکراوە کە ئایفۆنەکەت بە وایەرلێس بە CarPlay ببەستیتەوە.
● لەمەودوا بەپشت بەستن بەکاتەکان، بۆ نمونە کاتێک لە بەیانیاندا ئایفۆنەکەت دەست دەدەیتێ ئەوا لەسەر شاشەی قوفڵەکە بەرنامەی تایبەت بە بەیانیانت بۆ پێشنیاردەکات بۆ کردنەوەی.
● ئەگەر شوێنێک بۆ ڕۆژمێرەکە زیادبکەیت ئەوا ئایفۆنەکەت خۆکارانە پێشنیاری ئەوەت بۆ دەکات کەی ئەو شوێنە بەجێ بهێڵیت.
● کۆمەڵێک API تازە لەوانە GameplayKitو Model I/O, وReplayKit.
● لەمەودوا ئەپە بنچینەییەکانی ئای ئۆ ئێس سوود لە تەکنەلۆژیای مێتەڵ دەبینن و بەمەش جوڵەکان و توانستی ئیش‌کردن بەتەواوی باشتر دەبێت.
● كۆمپانیای ئه‌پڵ چاكسازیه‌كی زۆری له سیسته‌می watchOS كه تایبه‌ته به كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، وه وه‌شانی دووه‌می ئه‌م سیسته‌مه‌ی وه‌شاند.
● به‌رده‌ست بوونی سه‌یری كردنی ڤیدیۆ له كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كانی ئه‌پڵ، وه ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی كاروباره‌كانی ماڵه‌وه و ئۆتۆمبێل و هتد…
● ڕاگه‌یاندنی خزمەتگوزاری میوزیک و وەشاندنی ئه‌پێكی نوێ به ناوی Apple Music.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.