ئای ئۆ ئێس
14, حوزه‌یران 2015
له ڕێگه‌ی ئه‌پی Move to iOS داتاكانت له ئه‌ندرۆید بگوازه‌وه بۆ iOS

له ڕێگه‌ی ئه‌پێك كه كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌رده‌ستی ده‌خات و له وه‌شانی iOS 9 پشتگیری ده‌كرێت به ناوی Move to iOSـه به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید ده‌توانن به ئاسانترین شێوه داتا و زانیارییه‌كانیان به ئاسانترین شێوه له ڕێگه‌ی وای فایه‌وه بگوازنه‌وه بۆ ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئه‌م كاره‌ی ئه‌پڵیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زیاتری به‌كارهێنه‌ران ڕوو له سیسته‌می iOS بكه‌ن و ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌كار بهێنن، ئه‌و داتایانه‌ی كه رێگه به گواستنه‌وه‌ی ده‌درێت بریتیه له:
– مێژووی پەیوەندیەکان
– مێژووی نامە
– وێنە و ڤیدیۆكانی كامێرا
– مێژووی وێب سایت
– ئیمهیل
– ڕووكار
– ساڵنامە
– ڕووكار
– په‌رگه‌ی میوزیكی
– كتێب
شایه‌نی باسه ئه‌م ئه‌په له‌گه‌ڵ به‌رده‌ست بوونی iOS 9 به فه‌رمی ده‌وه‌شێنرێت چونكه سیسته‌می iOS 9 پشتگیری له‌م ئه‌په ده‌كات.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.