ئەندرۆید 15, حوزه‌یران 2015

چیتر لە پەڕگە سڕاوەکانت مەترسە و بەئاسانى بیانهێنەرەوە!


سڵاوتان لێبێت فێرخوازانى تۆڕى تەکنەلۆژیاى زانیارى کوردى. لەبابەتەدا تیشک دەخەینە سەر پاراستنى (وێنە و ڤیدیۆ و هەر جۆرە فایلێک) لەسەر ئەو مۆبایلە هۆشمەندانەى کە بە سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید کاردەکەن.

ئەم کردارە چۆن ئەنجام دەدرێت؟ ئەم کردارە بە ڕێگەى ئەپڵێکەیشنى (Dumpster) ئەنجام دەدرێت. (Dumpster) چیە و بە چ شێوەیەک کاردەکات؟ (Dumpster) ئەو ئەپڵێکەیشنەیە کە یارمەتیت دەدات بۆ گەڕانەوەى وێنە و ڤیدیۆ و هەر جۆرە فایلێک لەسەر مۆبایلەکەت و بەشێوەى تەنەکە خۆڵێک کاردەکات واتە هاوشێوەى (Recycle Bin)ى نێو کۆمپیوتەرەکەمان، بە شێوەیەکى تر واتە هەر کاتێک تۆ وێنە یاخود ڤیدیۆیێک بسڕیتەوە دەچێتە نێو ئەو ئەپڵێکەیشنە و ئەگەر بتەوێت بیهێنیتەوە ئەوە دەتوانیت بچیتە نێو ئەپڵیکەیشنەکە و بیهێنیتەوە یاخود هەر لەوێدا بە یەکجارى بیسڕیتەوە.

  • |پرسیارە بڵاوەکان|

 ئایا دەتوانم ئەو فایلانە بێنمەوە کە پێش دامەزراندنى ئەپڵیکەیشنى (Dumpster) لەسەر مۆبایلەکەم سڕاونەتەوە؟

نەخێر! (Dumpster) تەنها ئەو فایلانە دەهێنێتەوە کە پاش دابەزاندنى سڕاونەتەوە.

ئایا (Dumpster) پێویستى بە ڕووتکردنى ئامێرەکەم هەیە؟

نەخێر! (Dumpster) کاردەکات لەسەر هەموو ئامێرێکى ئاسایى کە بە سیستەمى ئەندرۆید کاردەکات، واتە بە ڕووت و بێ ڕووتیش کاردەکات.

دەتوانم فایلە سڕاوەکان ببینم پێش هێنانەوەیان؟

بەڵێ! (Dumpster) ڕێگەت پێدەدات کە فایلە سڕاوەکان ببینیت پێش هێنانەوەیان.

ئایا (Dumpster) پێویستى بە هێڵى ئینتەرنێت هەیە؟

نەخێر! (Dumpster) پێویستى بە هێڵى ئینتەرنێت نییە، دواى داگرتنى ئەپڵیکەیشنەکە و دامەزراندنى لەسەر ئامێرەکەت ئەوە دەتوانى لە هەموو کاتێک دا کاری پێبکەیت.

(Dumpster) دەتوانێت چ جۆرە فایلێک بهێنێتەوە؟

Element of Dumpster

تەنها ئەوەندە نییە، ئەپڵیکەیشنى (Dumpster) چەندین تایبەتمەندى ناوازەترى هەیە کە دەتوانیت لە بەشى ڕێکخستنەکانى ئەپەکەوە بیانبینیت و چالاکیان بکەیت یاخود دەستکاریان بکەیت.

| داگرتنى ئەپڵیکەیشنى (Dumpster) لە کۆگاى گوگڵ پلەى |

| داگرتنى (Dumpster) بە بەستەرى دەرەکى و بە فایلى APK |

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=TCFaof3RHtU” width=”460″ height=”300″]

بۆچونی تۆ