ئەندرۆید
16, حوزهیران 2015
سامسۆنگ تابلێتى Galaxy Tab E ڕاگەیاند

کۆمپانیاى سامسۆنگ تابلێتى نوێی (Galaxy Tab E) بە نرخێکى کەم و تایبەتمەندى ناوەندى ڕاگەیاند. ڕوونماى ئامێرەکە ٩،٦ ئینجە لەجۆرى TFT LCD و ڕوونیەکەى ٨٠٠×١٢٨٠ پێکسڵە، تابلێتە نوێیەکە بە پرۆسێسەرێکی چوارى ناوەکی بەفریکوێنسی ١.٣ گێگاھێرتزى لەجۆرى SC7730SE و کۆمپانیاى (Spreadtrum)ى چینى لەسەرەو بە ڕامێکی قەبارە ١.٥ گێگابایتى کاردەکات و قەبارەى یادگەى ناوخۆیی تابلێتەکەش ٨ گێگابایتە و پشتگیرى یادگەى دەرەکى لە جۆرى microSD دەکات. کامێراى دواوەى تابلێتەکە ٥ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٢ مێگاپێکسڵە. تابلێتەکە پاتریێکى بەهێزى لەسەرە بەقەبارەى ٥٠٠٠ میلى ئەمپێر لە کاژێرێکدا و کێشى تابلێتەکە ٤٩٠ گرامە و ٨،٥ ملم ئەستورە.
تابلێتەکە لە ئێستادا تەنها بە وەشانى بێتەل (واى-فاى) بەردەستە و پشتگیرى تۆڕى نەوەى سێهەم (3G) ناکات و بەسیستەمى ئەندرۆید ٤،٤ کیتکات کاردەکات. بڕیارە تابلێتى (Galaxy Tab E) بەنرخى ٢٢٥$ لە تایوان بکەوێتە بازاڕەوە.
س/ gsmarena+Sammobile
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".