بابەتی گرینگ 16, حوزه‌یران 2015

مایکڕۆسۆفت کۆنتڕۆڵێکى دەستى نوێى بۆ Xbox One ڕاگەیاند

1299711920913779344

ئەمڕۆ کۆمپانیاى (مایکڕۆسۆفت) لە درێژەى چالاکیەکانى لە (پێشانگاى یارى نێودەوڵەتى E3 2015) کە لە ویلایەتى لۆس ئەنجلسى ئەمەریکا بەڕێوەچوو، کۆنتڕۆڵێکى دەستى (دەسک) نوێی بۆ ئامێرى یارى (ئێکس بۆکس  وەن-Xbox One) بە چەندین تایبەتمەندی نوێوە ڕاگەیاند.

کۆنتڕۆڵە دەستییە نوێیەکە ناسراوە بە (Xbox elite Wireless) و چەندین تایبەتمەندى لەخۆگرتووە، کۆنتڕۆڵەکە ٤ زیادکراوەى لەژێر قۆڵەکانەوە هەیە، کە یارمەتى جێگیربوونى دەستەکان دەدات لەسەر قۆڵەکانى کۆنتڕۆڵەکە بۆ جڵەوگیرکردنى یاریەکان بە شێوەیەکى باشتر. لە کۆنتڕۆڵە نوێیەکەدا یاریکەر دەتوانێت دوگمەکان و ئەنەلۆگ(گێڕ)ـەکان بەئاسانى بگۆڕیت و جوڵەیان پێبکات.

هەروەها کۆنتڕۆڵەکە چەند دوگمەیەکى نوێی لە بەشى دواوەدا هەیە، بۆ باشترکردنى کراردى لێدان لەنێو یاریدا، دوگمەکان لەکاتى لەگەڵ هاوێشتنى گوللە و ئاگر دەجوڵێن لەشێوەیەکى یەک لەدواى یەک، وە جوڵەى دوگمەکە دەوەستێت پاش هاوێشتنى گوللەکە، دواتر دەگەڕێتەوە دۆخى جارانى بۆ هاوێشتنى گوولەیەکى نوێ.

paddles.0

ئەو کۆنتڕۆڵە دەستییە نوێیە بۆ (ئێکس بۆکس  وەن و  سیستەمى ویندۆز ١٠) بەردەست دەبێت. هەروەها کۆنتڕۆڵەکە چەند جۆرێک دوگمەى لەگەڵدایە کە ئەوانیش بریتین لە دوگمە لە جۆرى ئاسایی بەدوو شێوازى (بازنە و ئاراستەیی) لەگەڵ ٣ جۆر لە دوگمەى ئەنەلۆگ(گێڕ) کە بریتین لە شێوەى (درێژ و ناوەندى و کورت). هەموو دووگمەکانیش بەشێوەیەکى ئاسان دەتوانرێت دابمەزرێت و لێبکرێتەوە و بگۆڕێت.

کۆنتڕۆڵى (Xbox elite Wireless) نرخەکەى ١٤٩،٩٩$ـە و بەگوێرەى ئەو جریکاندنەى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاوکراوەتەوە لەلایەن (لارى رایب) کە پڕۆگرامەر و دەرهێنەرى پڕۆگرامینگى تۆڕى یارى مایکرۆسۆفت ئیکس بۆکس لایفە، ئەو کۆنتڕۆڵە نوێیە پایزى ئەمساڵ دەکەوێتە بازاڕەوە.

جریوەى (لارى رایب)

 

 چەند وێنەیەکى جوڵاوەى کۆنتڕۆڵى (Xbox elite Wireless):

 

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=wJAix3h-1DM[/youtube]

 

س/ Cnet , Aitnews

بۆچونی تۆ