ئەندرۆید
17, حوزهیران 2015
سامسۆنگ ئەپڵیکەیشنێکى بۆ تۆمارکردنى یاریەکان بڵاوکردەوە

کۆمپانیاى سامسۆنگ لەمیانەى بەشداریکردنى لە کۆنگرەى (E3 2015)، ئەپڵیکەیشنى (+Game Recorder)ى بڵاوکردەوە. ئەپڵیکەیشنى ناوبراو ڕێگە بە یاریکەران دەدات بۆ تۆمارکردنى یاریەکان بەشێوەی ڤیدیۆیی و پاشان بڵاوکردنەوەى لە پێگەى یوتیوب.
ئەپڵیکەیشنەکە تواناى تۆمارکردنى گشت یاریێکى هەیە بەڕوونى (1080p FullHD) وەهەروەها بەکاربەر دەتوانێت دواى کۆتایی پێهاتنى تۆمارکردنى یاریەکە ڤیدیۆکە ببڕێت، وەهەوەها یاریکەر دەتوانێت لەکاتى تۆمارکردنى یاریەکە کامێراى پێشەوەى مۆبایلەکەى بخاتە کار بۆ تۆمارکردنى ڤیدیۆى خۆى و هاوکات قسەکردن لەسەر یاریەکە و ڕووداوەکانى نێو یارییەکە.
ئەپڵیکەشنەکە بۆ بەشێکى سنووردارى ئامێرەکانى سامسۆنگ بەردەستە، کە ئەمانەن: (Galaxy S6, S6 edge, Galaxy S5, Note 4, S4, Note 3 و Note 2).
|داگرتنى ئەپڵیکەیشنەکە لە کۆگاى گوگڵ پلەى|

دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".