جۆراوجۆر
14, ئازار 2012
ده‌زانن بۆ ناتوانین خزمه‌تتان بكه‌ین!! له‌گه‌ڵمان به با پێت بڵێین بۆ؟
ده‌زانن بۆ ناتوانین خزمه‌تتان بكه‌ین؟ ئه‌مه بابه‌تێكه و له مێژه‌وه له مێشكمدا خولده‌خواته‌وه و هه‌رجارێك هاتۆتهسهرم بینوسم دانم بهخۆمداگرتووه و وتوومه با سه‌برم هه‌بێت چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (( إن الله مع الصابرین)) واته خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یه كه ئارام گرن. به‌ڵام كاتێك ئه‌م ئارام گرتنه له سنور ده‌رچوو، مرۆڤ ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌ییه‌ی كه شتێك بكات به‌ڵام….. ئه‌وه‌تا هه‌رچی وڵاتانن هه‌موویان شه‌ڕیانه له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشوونی ته‌كنه‌لۆژیا به‌لام پێموایه ئه‌مه له كوردستان سه‌ره‌وژێر بۆته‌وه و به‌رو دواوه دێین. هه‌موو وڵاتان ئێستا شه‌ڕیانه له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنی باششترین خزمه‌گوزاری به به‌كاربه‌ران به باشترین ته‌كنه‌لۆژیا و به خێراترین هێڵ.
ده‌زانن بۆ ناتوانین پێش كهووین چونكه ا ڤیدیۆییه‌ك ئه‌پڵۆد ده‌كه‌ین به سه‌عات و شه‌وو وڕۆژی پێده‌چێت ئاخر توخوا وانییه؟! هه‌تا بابه‌تێك بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه ترسی ئه‌پڵۆدی فایلێكمان هه‌یه چونكه به سه‌عات ده‌بێت به دیار ئهپڵۆ ده‌كه‌وه بیین و بڵێیین خوایه ڕانه‌وه‌ستێت!! و كه داونلۆد ده‌كه‌ین ده‌بێت بۆ یه‌ك گێیگا 12 سه‌عات كۆمپیوته‌ره‌كه‌م نهكوژێنمهوه ئه‌مه له وڵاتان به كهممتر له كاتژمێرێك داده‌گیرێت. ئه‌وه‌تا یه‌كێك له كۆمپانیاكانی مۆبایل ده‌ڵێت وه‌رن ئۆفه‌رێكی نوێ له كۆمپانیاكه‌مانه‌وه 300 مێگا بایت بۆ یه‌ك مانگ و به 25 هه‌زار توو خوا ئه‌مه له چ زمان و كات و وڵات و قاموسێك جێی ده‌بێته‌وه!!! ئه‌وه‌تا هه‌مانه بۆ یهكمانگ به 30 هه‌زار به خێرای 10 كیلۆ بایت له چركه‌یه‌كدا ئه‌گه‌ر وانیه بڵێن وانییه؟؟!! ده‌زانن بۆ هه‌موو كاتمان له‌سه‌ر ئیتهرنێته ، چونكه هه‌تا ڤیدیۆیه‌ك لێده‌ده‌ین ده‌بێت به 10 هێنده‌ی ڤیدیۆكه چاوه‌ڕوانی بكه‌ین!! ده‌زانن بۆ هیچ سود له ئینته‌ر نێت نابینین چونكه هه‌تا په‌ڕێك دهێتهو ئه‌وا ئینته‌رنێته‌كه به‌جێ ده‌هێڵێت!!.
یهكێكیتر هاتووه‌ته مه‌یدان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی فیلم داونلۆدبكات ئه‌وه هێڵه‌كه‌ی ده‌بڕم ئه‌رێ كاكه ئه‌ی ئینته‌رنێتم بۆ چییه كه من نه‌توانم به‌رنامه‌یه‌ك یان فیلمێك داونلۆد بكه‌م. یه‌كێكی تر 5 گێگام ده‌داتێ بۆ یه‌ك مانگ ئه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌رنامه‌یكی 4 گێگا له ڕۆژی یه‌كه‌م داونلۆد بكات چۆن قوڕ به‌سه‌ر بتوانێت مانگێگی ڕه‌به‌ق به یه‌ك گێگا بباته سه‌ر!! ئه‌وه وتمان هه‌موو شتێك بۆخۆیان خۆ ئێمه پاره به‌و ئینته‌رنێته ده‌ده‌ین، ئه‌مه هه‌رچه‌نده موفلیس بووین هێنده‌ی كارت بكڕین بۆ ئه‌م خه‌ته موفلیسانه.. باشه بۆ خزمه‌تگوزاری باش ناهێنن بۆمان خۆ هه‌ر ئێوه سودی لێده‌بینن به‌ڵام ئێوه به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون به‌ڵكو پاره له خه‌ڵكیش ده‌كێشنه‌وه به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت و بتانه‌وێت. ده‌زانن بۆ ناتوانین خزمه‌تتان بكه‌ین چونكه هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌مانه‌وێت بینێین بۆ پێشه‌وه ئه‌وه بیری لێده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین بڤه‌یه ده‌ستی بۆ نه‌به‌ی!! خۆ هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر هێڵه‌كه 1 كیلۆیبایتیش بێت ئێمه له خزمه‌ت ناكه‌وین به‌ڵام جێگای داخه به سه‌دان گه‌نجی ئه‌م وڵاته سه‌رگه‌ردانه و بێخه‌م كردووه له خزمه‌تی وڵات ئه‌مه بۆ؟ له‌به‌ر هۆیه‌كی بچوكی وه‌ها ئه‌مه هه‌رچه‌نده مرۆڤ نابێت نائومێدبێت و ده‌بێت سه‌بر و ئارامی هه‌بێت!!
نوسینی سه‌ردار عبدالله
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
ئافەرین كاك سەردار بۆ ئەم بابەتە یەهێزە كە بەڕاستی هەموو قسە كانت لە جێیە ،و راستە،هیوا دارم خوای گەورە سەركەوتوتان كات لە دین و دوونیا دا.
زۆر سوپاس به‌ڕێزه‌كه‌م به‌ڵام ئه‌مه ڕاستی ڕووداوه‌كانه و ئه‌مه‌ش هۆی سه‌ره‌كییه ڕێگه‌ی له‌پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا گرتووه له كوردستان…
زؤؤؤؤؤؤر راسته ده ست خؤش