ئای ئۆ ئێس
17, حوزه‌یران 2015
تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرنگی iOS 9 بۆ پاراستنی باتریهكانمان

وه‌ك ده‌زانن كۆمپانیای ئه‌پڵ له میانه‌ی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی كه چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا به‌ستی وه‌شانی تاقی كاری iOS 9ـی بۆ گه‌شه‌پێده‌ران خسته به‌رده‌ست، كه له‌م وه‌شانه‌دا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ڕیشه‌یی و چاكسازی زۆر كراوه، یه‌كێكیش له چاكسازییه هه‌ره گرنگه‌كان كه كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ستاوه پێی چاكسازییه له باری پاراستنی باتری ئای دیڤایسهكان، چونكه ئه‌مه به یه‌كێك له خاڵه هه‌ره گرنگه‌كان داده‌نرێت له لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه.
له وه‌شانی iOS 9ـدا فرمانێكی نوێ چالاك كراوه یان به شێوه‌یه‌كی تر فرمانێكی تر زیاد كراوه به ناوی ” Low Power mode ” به واتای ” دۆخی وزەی كەم ” كه له ڕێگه‌ی چالاك كردنی ئه‌م فرمانه‌ش وا ده‌كات كه ئامێره‌كانمان كه‌مترین وزه‌ی باتری خه‌رج بكات و به‌م شێوه‌یه‌ش باترییهكانمان له دۆخێكی ته‌مه‌ن درێژدا ده‌هێڵێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئامێره‌كانیان به‌كار ده‌هێنن.
● چۆنیه‌تی چالاك كردنی ئه‌م فرمانه‌ش به‌م شێوه‌یه:
١- ده‌چین بۆ ” Settings ”
٢- ئینجا ده‌چینه به‌شی ” Battery”
٣- ئینجا هه‌ڵبژاردنی ” Low Battery Mode ” ده‌كه‌ینه ” On ”

٤- دواتر په‌نجه‌ره‌یه‌كمان بۆ ده‌كرێته‌وه و دڵنیامان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێت ئه‌م فرمانه چالاك بكه‌ین ئێمه‌ش هه‌ڵبژاردنی ” Continue ” هه‌ڵده‌بژێرین.

٥- وه‌ك ده‌بینن له‌سه‌ره‌وه له‌س وێنه‌ی باتریه‌كه كه زه‌رد بووه ئاماژه‌مان پێ ده‌دات كه ئه‌م فرمانه چالاك بووه.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.