بابەتی گرینگ
19, حوزهیران 2015
بروسکەی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان
ئێمە وەکو ستافی بەڕێوەبەرایەتی و نوسەرانی کەی ئای تی ئێن بەبۆنەوەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان دەکەین و موسڵمانانی کوردستانیش بەتایبەتی و بەتایبەت تریش لە میوانە بەڕێزەکانی ماڵپەڕەکەمان. داواکارین لەخوای بەرز و بەتوانا ئەو ڕەمەزانەمان بۆ بکاتە مانگی خێر و خۆشی و چارەسەرکردنی کێشەکان. داواکارین لەخوای گەورە برا پێشمەرگەکانمان لە بەرەکانی جەنگ بپارێزێت و بە زوویی کۆتایی بەم نەهامەتییە بێت و کوردستانمان ئازادبێت
دووبارە هاتنی مانگی ڕەمەزان پیرۆز دەکەین و پشت بەخوا ئێمەش لە کاروانی خەباتمان ناوەستین و بەردەوام دەبین تا ئەوەندەی لەتوانامان بێت و لەم مانگەش لەگەڵتان دەبین دوایین پێشهات و ڕووداو و ڕێنماییە تەکنەلۆژییەکانتان بۆ بڵاودەکەینەوە.
لەگەڵ ڕێزدا
ستافی بەڕێوەبەرایەتی کەی ئای تی ئێن