بابەتی گرینگ
20, حوزه‌یران 2015
یاریه‌كانی Xbox 360 به Xbox One بكه
له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی E3 تایبەت بە یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان مایكرۆسۆفت ڕایگه‌یاند كه لەمەودوا ده‌توانی به ئامێری(Xbox One)ـه تازه به‌رهه‌مهاتووه‌كان یاریه كۆنه‌كانی (Xbox 360) بكه‌ی، 100 یاری به‌رده‌ست ده‌بن له‌گه‌ڵ بهكارا بوونی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا و له دوای ئه‌وانیش به سه‌دان یاری تر به‌رده‌ست ده‌كرێن.
چاكی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه له‌وه دایه كه ئارەزوومەندانی یاری پێویست ناكات دووباره پاره بده‌نه‌وه بۆ یاریه كۆنه‌كانیان كه هه‌یانه ته‌نها یاریه‌كه ده‌خه‌نه ناو ئامێره‌كه ئه‌وا ئامێره‌كه خۆی وەشانی گونجاو داده‌به‌زێنێت.
ئه‌مه‌ش وای كرد مایكرۆسۆفت كۆنگره‌كه به‌ره‌و ڕابردوو بباته‌وه له كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرا هه‌موو باسهكهن ده‌رباره‌ی داهاتووی یاریه‌كان بن.
سەرچاوە BBC