ئای ئۆ ئێس
21, حوزه‌یران 2015
تا ئێستا ئای دیڤایسه‌كه‌ت ونكردووه؟ له‌وانه‌یه شه‌حنیشی نه‌مابێ؟ ئەی چۆن بیدۆزمەوە؟

Find My iPhone تایبه‌تمه‌ندیه‌كی كۆمپانیای ئه‌پڵ كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌ت به‌كاردێت ئه‌ویش به به‌كارهێنانی هه‌ژماری iCloud و كاراكردنی Find My iPhone.
به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ئای دیڤایسه‌كه‌ت ونكردوو و كوژایه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌حنی نه‌ما؟! له به‌شی iCloud له Settings كاتێك Find My iPhone ده‌كه‌یته‌وه له خواره‌وه نوسراوه Send Last Location كاری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه ئه‌وه‌یه كۆتا شوێنی ئامێره‌كه ده‌نێرێت بۆ هه‌ژماری ئای كلاودهكهت له كاتێك كه شه‌حنی ئامێره‌كه‌ت زۆر كه‌م ده‌بێت و دواتر تۆش ده‌توانی له‌سه‌ر ئای دیڤایسێكی تر یاخود سایتی iCloud.com هه‌ژماره‌كه‌ت بكه‌یته‌وه و شوێنه‌كه‌ی ببینیت.

Find My iPhone تایبه‌تمه‌ندیه‌كی به‌سووده بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئامێره ونبووەکەت یاخود دزراوه‌كه‌ت به‌وه‌ی شوێنی ئامێره‌كه ده‌نێرێت بۆ هه‌ژماره‌كه‌ت كاتێك به ئینته‌رنێته‌وه به‌ستراوه بۆیه كاراكردنی سوودێكی زۆری هه‌یه.
تێبینی: ئەم تایبەتمەندییە لە ئامێری ماک و ئایپاد و ئایپۆدیش هەیە و دەتوانرێت سودێ لێببینرێت.