بابەتی گرینگ
22, حوزهیران 2015
سۆنى وەشانێکى نوێی لە ئامێرى PlayStation 4 ڕاگەیاند

ئەمڕۆ کۆمپانیاى سۆنى یابانى بەفەرمى وەشانێکى نوێی لە ئامێرى تایبەت بە یاریکردنى (پلەى ستەیشن ٤ – Play Station 4) ڕاگەیاند، کە یادگەى ناوەکى ئامێرەکە زیادکراوە بۆ ١ تێرابایت.
ئەم وەشانە نوێیەى پلەى ستەیشن ٤ ناوى (Ultimate Player Edition)ـە و چەندین چاکسازی نوێی لەخۆگرتووە ئەم وەشانە کە لەوانە، کێشى بە ڕێژەى %١٠ کەمکراوەتەوە لە وەشانى پێشووتر و بەڕێژەى %٨ وزەى کەمتر دەوێت، ئەمە جگە لەوەى کە یادگەى ناوخۆیی دوو بەرامبەر بووە لەچاو وەشانى پێشووتر کە ٥٠٠ گێگابایت بوو، کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ یاریکەران کە بواریان پێدەدات بۆ ئەوەى یارى زیاتر زەخیرە بکەن لەچاو وەشانى پێشووتر.
ئەو وەشانە نوێیەى پلەى ستەیشن ٤ مانگى داهاتوو لە ١٥ـى مانگى ٧ بەڕەنگەکانى ڕەش و سپى دەکەوێتە بازاڕەکانەوە، تا ئێستاش هیچ زانیاریەک دەربارەى نرخەکەى باس نەکراوە.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=adEBUZyX-Ao[/youtube]
س/ Theverge , Aitnews
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".