بابەتی گرینگ
23, حوزهیران 2015
Freetel دوو مۆبایلى بە سیستەمى ویندۆز ١٠ ڕاگەیاند

کۆمپانیاى (Freetel)ـى یابانى دوو مۆبایلى نوێی بەناوەکانى (Katana 01) و (Katana 02) ڕاگەیاند کە بە سیستەمى ویندۆز ١٠ کاردەکەن. هەرچى مۆبایلى دووەمە (Katana 01) ڕوونمایەکى ٤،٥ ئینجى بەڕوونى ٨٥٤×٤٨٠ هەیە و بە پرۆسێسەرێکى چوارى ناوەکى کاردەکات و پاتریەکى بەهێزى ١٧٠٠ میلى ئەمپێر لەسەرە، نرخى ئامێرەکە ١٦٠ دۆلارى ئەمریکیە.
هەرچى مۆبایلى دوومە (Katana 02) ڕوونمایەکى بەقەبارەى ٥ ئینج و بەڕوونى ٧٢٠ لەسەرە و بە پرۆسێسەرێکى چوارى ناوەکى و پاتریەمى ٢٦٠٠ میلى ئەمپێرى کاردەکات، نرخى ئەم جۆرەیان ٢٤٠ دۆلارى ئەمریکیە.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".