ئای ئۆ ئێس
25, حوزه‌یران 2015
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كار نه‌كردنی تویكهكانی سیدیا له iOS 8.3

سڵاو فێرخوازان، وه‌ك ده‌زانن چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا گروپی گه‌شه‌پێده‌رانی جه‌یلبره‌یك ناسراو به ” Taig ” جهیلبرهیكی وه‌شانی ” iOS 8.1.3 ” و ” iOS 8.3 ”ـیان بڵاو كرده‌وه به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی تویكی ” Cydia Substrate ” نوێ نه‌كرابوویه‌وه بۆ ئه‌م وه‌شانه تویكهكانی سیدیا له كاتی داگرتن كاریان نه‌ده‌كرد و چالاك نه‌ده‌بوون، خۆشبه‌ختانه له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌تان بۆ ده‌خه‌ینه ڕوو.
١- گه‌ر تا ئێستا سیدیات دانه‌به‌زاندۆته سه‌ر ئای دیڤایسه‌كه‌ت كرته لێره بكه بۆ چۆنیه‌تی داگرتنی.
٢- دوای ئه‌م كردارانه سیدیا بكه‌ره‌وه و تویكی ” iFile ” داگره.
٣- دواتر له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه كۆپی بكه‌و له ئه‌پی سافه‌ری بیكه‌ره‌وه:
http://apt.taig.com/debs/taiguntether83x.deb
٣. ئینجا له ده‌سته ڕاستی شاشه له سه‌ره‌وه كرته له‌سه‌ر ” Open in iFile ” بكه و دواتر فرمانی ” Installer ” داگره.
٤. پاشان بگه‌ڕێوه سه‌ر سكرینی گشتی ئای دیڤایسه‌كه‌ت و ئه‌پی سیدیا داخه، دووباره ئه‌م لینكه له ئه‌پی سافه‌ری بكه‌ره‌وه:
http://apt.taig.com/debs/taiguntether83x.deb
دووباره له ده‌سته ڕاستی شاشه له سه‌ره‌وه كرته له‌سه‌ر ” Open in iFile ” بكه و دواتر فرمانی ” Installer ” داگره.
٥. ئایفۆنه‌كه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه و هه‌ڵی بكه‌وه و كامه تویك مه‌به‌سته دایگره، به‌م شێوه‌یه به سه‌ركه‌وتووی كێشه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
-: بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه بكه : –
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=_R657o1Y5BE&utm_source=dlvr.it&utm_medium=facebook[/youtube]
س. ئایفۆن هاكس
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.