بابەتی گرینگ
26, حوزهیران 2015
ڕێکەوتى پەردە لەسەر لادانى مۆبایلى One Plus 2 دیاریکرا

لە کۆتاییدا کۆمپانیاى وەن پڵەس بە شێوەیەکى فەرمى ڕێکەوتى پەردە لەسەر لادانى مۆبایلى نوێی (One Plus 2)ـى دەستنیشانکرد، ئەمە لەپاش ئەوە دێت کە کۆمپانیاى ناوبراو لە دوو هەفتەى پێشوودا کەمێک لە تایبەتمەندیەکانى ئەو مۆبایلە نوێیەى درکاند.
وەن پڵەس ڕێکەوتى (٢٧\٧) کاژێر (٥)ـى ئێوارەى بەکاتى هەرێمى کوردستان دەستنیشانکردووە بۆ ڕاگەیاندنى ئەو مۆبایلە نوێیە، ئەوەى جێگەى سەرنجە ئەوەیە وەک کۆمپانیاى وەن پڵەس دەڵێت، بەڕێگەیەکى نوێ و جیاواز ئەو مۆبایلە ڕادەگەیەنن ئەویش بەڕێگەى تەکنەلۆژیاى (ڕاستى خەیاڵى – Virtual Reality) کە ئەو ئامێرە لە هۆڵى ڕووداوەکەدا ئامادە دەبێت.
کۆمپانیاکە ئەوەى درکاندووە کە ئامێرە ڕاستیە خەیاڵیەکە بریتیە لە (Google Cardboard)، کە لەڕێگەى ئەم ئامێرەوە ئامادەبوانى نێو هۆڵەکە دەتوانن سوودى لێببینن بۆ ئاشنابوون بە (One Plus 2).
بەگوێرەى ئەوەى کە وەن پڵەس لە دوو هەفتەى پێشوودا کەمێک لە تایبەتمەندیەکانى ئەو مۆبایلە نوێیەى درکاند و پشتڕاستى کردەوە کە ئەو مۆبایلە پشتگیرى کەیبڵى (USB Type-C) دەکات و بە پرۆسێسەرێکى کوالکۆم Snapdragon 810 v2.1 کار دەکات.
ئێمەش وەک ئەرکى پیشەیینانەى خۆمان و وەک کەى ئاى تى ئێن ڕووماڵى تایبەتیمان دەبێت و زانیاریەکانتان بۆ دەخەینە ڕوو لە ڕۆژى ڕاگەیاندنەکە، لەگەڵمانبن.
س/ Theverge , oneplus.net
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".