بابەتی گرینگ
27, حوزه‌یران 2015
چی وای كرد داوای هاوکاری و پشتگیری له فێرخوازانمان بكه‌ین؟
سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شتێك پێویسته سوپاسی یه‌كه یه‌كه‌ی ته‌واوی فێرخوازانمان بكه‌ین كه پشتگیریان له تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی كرد و هاوکاری خۆیان پێشکەش کرد، وه سوپاسی ئه‌وانه‌ش بكه‌ین كه پشتگیریان نه‌كرد.
فێرخوازان ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی تۆری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی زۆر ده‌مێكه سه‌رقاڵی گفتوگۆین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ئێمه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌مپینه ڕابگه‌یه‌نین و داوای پشتگیری و هاوکاری له فێرخوازانمان بكه‌ین داوامان له چه‌ندین كۆمپانیا كردووه كه سپۆنسه‌رمان بكه‌ن، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی ئه‌و سپۆنسه‌ره‌وه بتوانین بڕی پاره‌ی یه‌كێك له سێرڤه‌ره باشه‌كانمان ده‌ست بكه‌وێت و دوور بكه‌وینه‌وه و پارێزراو بین له‌و هێرش و ئهتاكانهی كه ڕۆژانه ده‌كرێته سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان و ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان له كار ده‌خه‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه یه‌ك كۆمپانیاش وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌ی ئێمه‌یان نه‌دایه‌وه.
له كاتێكدا ته‌واوی خه‌رجیه‌كانی ئه‌م تۆڕه له‌سه‌ر یهكهس كۆبۆته‌وه و بۆته بارگرانی به‌سه‌ریه‌وه، ئێمه ئه‌و قسانه وه‌ك منه‌ت ناكه‌ین به‌سه‌ر هیچ كام له فێرخوازانمانهوه به‌ڵام ئه‌مه وه‌ڵامێكه بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نووسی بوویان ئێوه سواڵ ده‌كه‌ن، من وه‌ك خۆم كه نوسهرێكم یه‌كه‌م كه‌س بووم كه پشتگیری كهمپینهكهم كردوو و هاوكاری خۆم گه‌یاند چونكه منیش له‌گه‌ڵ ئێوه هیچ جیاوازیه‌كم نیه.
فێرخوازان، له سه‌رانسه‌ری جیهان و له زۆربه‌ی ماڵپه‌ره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان به‌شێكیان هه‌یه به ناوی (Donation) واته به‌خشین، ئه‌مه به‌شه پێی ناڵێن سواڵ كردن وه به شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێش نیه! به‌ڵام هه‌وادارانی خۆیان سه‌ربه‌ست كردووه ئه‌گه‌ر به سهنتێكیش بێت له ڕێگه‌ی ئه‌و حساب بانكییه‌ی دایانناوه پشتگیریان لێ بكه‌ن و ببێته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن، چونكه به داخه‌وه زۆرێك له فێرخوازانمان بێ ئه‌وه‌ی له مانای كه‌مپینه‌كه تێ بگه‌ن قسه‌ی زبر و ناخۆشیان نووسی بوو، تۆ ئه‌گه‌ر هیچیش نابه‌خشی خۆت دوور بگره له ووشه‌ی نابه‌جێ.
نموونه‌یه‌كتان بۆ دێنمه‌وه، له ته‌واوی به‌رنامه‌كانی جه‌یلبره‌یك تا ئه‌و كاته‌ی كه‌وته ده‌ست گروپه چینیه‌كان كاتێك به‌رنامه‌ی جهیلبرهیكت ده‌كرده‌وه بهستهرهیهكی به‌خشین (Donation)ـی تێدا بوو كه بۆ پشتگیری ماددی ئه‌و گروپه دانرا بوو، كه ئه‌مه‌ش وای كردووه كه كاری ئه‌م گروپه به‌رده‌وام بێت و ببێته هانده‌ر بۆیان.
هەر لەبەرئەوە ئێمە بەردەوام دەبین لە وەرگرتنی هاوکارییەکانتان و خۆشحاڵیشین زۆرێک لە فێرخوازان بە دەم بانگەوازەکەمانەوە هاتن! چاوەڕوانی هاوکاری زیاترین لێتان.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.