بابەتی گرینگ
28, حوزه‌یران 2015
مایكرۆسۆفت هه‌موو هه‌وڵه‌كانی چڕكردهوهتەوە بۆ دروستكردنی وێنه‌ی سه‌ر ڕوومێز (Desktop) بۆ Windows 10
مایكرۆسۆفت به یارمه‌تی دیزاینه‌ر Bradley G. Munkowitz كه له چه‌ند فیلمێكیش كاری هه‌بووه وه‌كو فیلمی Tron توانیان وێنه‌ی دێسكتۆپ بۆ Windows 10 دیاری بكه‌ن، ئه‌مجاره‌یان جیاواز له Windows XP وێنه‌یه‌كی ده‌ستكرده و بریتیه له لۆگۆی مایكرۆسۆفت به دره‌وشاوه‌یی.
ئه‌م كاره یه‌كه‌م جار نیه هه‌ر وه‌كو وێنه به‌ناوبانگه‌كه‌ی Windows 95 وایه كه بریتیه له لۆگۆی مایكرۆسۆفت به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان زۆر پێشكه‌وتوو و سه‌رده‌میانه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه مایكرۆسۆفت بۆ دروست كردنی وێنه‌كه كامێرا و چه‌ند لایتێك و چه‌ند كاریگه‌ریه‌كی 3D به‌كارهێناوه، ده‌توانی له‌م ڤیدیۆیه‌دا چۆنیه‌تی دروست كردنه‌كه‌ی ببینی.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=hL8BBOwupcI[/youtube]