هەواڵ
19, ئازار 2012
جارێكی تر iPhone پله‌ی یه‌كه‌می پێشبركێی J.D.Power satisfaction به‌ده‌ست دێنێت.
به پێی J.D.Power and Associates ،بۆ جاری حه‌وته‌م له‌سه‌ریه‌ك Apple ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرته‌وه له نێوان مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان له رازیكردنی به‌كارهێنه‌ره‌كانی. كۆمپانیای Apple به پله‌ی یه‌كه‌م هات پاش به‌ده‌ستهێنانی 839 خاڵ له 1000 خاڵ، به‌هۆی ئاسانی به‌كارهێنانی iPhone و دیزاینه تونده‌كه‌ی و ته‌مه‌نی درێژی پاتریه‌كه‌ی وای كردووه كه به‌رزترین خاڵ به‌ده‌ست بێنێ.
وه جارێكی تر HTC له‌دوای iPhone له پله‌ی دووه‌م دێ به‌كۆكردنه‌وه‌ی 798 خاڵ وه هه‌روه‌ها Samsung(769) و Motorola(758) خاڵیان كۆكرده‌وه كه له پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م دێن. به‌پێی چاودێران; به‌كارهێنه‌ره‌كانی مۆبایلی زیره‌ك ئه‌وانه‌ی كه زیاتر رازی بوون له ته‌مه‌نی پاتری موبایله‌كانیان دووباره حه‌زده‌كه‌ن هه‌مان جۆر بكرنه‌وه به جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌متر رازینه له پاتری موبایله‌كانیان. كیریك پارسۆنز،گه‌وره به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری Wireless له J.D.Power and Associates ووتی: هه‌ردوو هه‌ڵگره‌كانی و پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌وه‌یان زانی كه ده‌بێ ته‌مه‌نی پاتریه‌كان پێویسته باشتر و ته‌مه‌نیان درێژتر بكرێ.” هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه چه‌ند پێویسته ته‌مه‌نی پاری درێژ بێت، چونكه پاتری ته‌مه‌ن كورت كێشه بۆ مۆبایل دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ره‌خنه‌ی كریاره‌كان و گه‌راندنه‌وه‌ی كه‌لووپه‌له‌كان”.
سه‌رچاوه BGR