بابەتی گرینگ
2, تهمموز 2015
کوردستان: نەوەى چوارەم بە شێوەیەکى نوێ بەڕێوەیە!

بەپێى چەند زانیاریێکى دروستى باوەڕپێکراوە کە بە دەست تیمەکەمان (کەى ئاى تى ئێن) کەوتووە، لە ئێستادا یەکێک لە کۆمپانیایێکى خزمەتگوزارى ئینتەرنێت بەناوى (Tel High Telecom) لە شارى هەولێر، خەریکى ئامادەسازییە بۆ فەراهەم کردنى خزمەتگوزاری ئینتەرنێتى نەوەى چوارەم (4G LTE) بەشێوەی داگرتنى بێسنوور (Unlimited Download). تاوەکو ئێستاش نزیکەى %٨٠ ئامادەکارییەکان تەواو بووە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند مانگى داهاتوودا تەواو ببێت و بۆ بەکاربەران فەراهەم بێت.
شایەنى باسە کۆمپانیاى ناوبراو لە ئێستادا لە شارى هەولێر خاوەنى هێڵێکە بەناوى (Maxy tel) کە بە سیستەمى LTD کاردەکات.
©تۆڕى تەکنەلۆژیاى زانیارى کوردى.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".