ئەندرۆید
3, تهمموز 2015
مۆبایلى ARCHOS 50d Helium 4G ڕاگەیەندرا

دواى ئەوە لە مانگى ڕابردوودا کۆمپانیاى ARCHOS هەردوو مۆبایلى (50 Helium Plus و 55 Helium Plus)ـى ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە ئەمڕۆ مۆبایلێکى نوێی بەناوى (ARCHOS 50d Helium 4G) ڕاگەیاند، کە لەخوارەوە دانە بەدانەی تایبەتمەندیەکانمان بۆ ڕیزکردوون، فەرموون:
- قەبارەى ڕوونماکەى ٥ ئینجە بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ و بەچڕى ٢٩٣ پێکسڵ لەهەر ئینجێکدا.
- پرۆسێسەرێکى Snapdragon 410 چوار ناوکى هەیە بەخێرایی ١،٢ گێگاهێرتز.
- گرافیکى Adreno 305ـە.
- ڕامەکەى بریتیە لە ١ گێگابایت.
- بیرگهی ناوهوهی بریتیه له ٨ گێگابایت وه دهتوانرێت له ڕێگهی بیرگهی دهرهكی microSD بۆى زیاد بکرێت.
- کامێراى دواوەى ١٣ مێگاپێکسڵە.
- کامێراى پێشەوەى ٥ مێگاپێکسڵە.
- ٨،٤ ملم ئەستورە و ١٤٦ ملم درێژە و ١٥٤ گرام کێشەکەیەتى.
- پاتریەکەى ٢،١٠٠ میلى ئەمپێرە.
- دوو سیم کاردیە و پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکات.
- بە سیستەمى ئەندرۆید ٥،١ لۆلیپۆپ کاردەکات.
مۆبایلى ناوبراو ئەم مانگە بەنرخى ١٢٩ دۆلار ئەمریکى دەخرێتە بازاڕەوە.
س/ Ardroid , Android authority
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".