ئەپ و نەرمەکاڵا
7, تەممووز 2015
فەرهەنگی Rebinی 5 زمانی بۆ سیستەمی ویندۆز وەشێندرا + داگرتن!
هەروەکو پێشتر ئاگادارمان کردنەوە کە بەم زووانە فەرهەنگی Rebin بۆ سیستەمی ویندۆز بڵاودەکرێتەوە و یەکەم ماڵپەڕیش ئێمە دەبین بڵاوی دەکەینەوە. ئەوەتا دواجار کارەکانی تەواوبووە و نێردراوە بۆ ئێمە و ئامادەیە بۆ داگرتن.
شایەنی ئاماژەیە، فەرهەنگی ڕێبین یەکێکە لە فەرهەنگە ناوازەکان کە ماوەیەکی زۆرە بۆ هەردوو سیستەمی مۆبایل _ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس_ وەشێندراوە. ئەم فەرهەنگە پێنج زمان لە خۆی دەگرێت و گەڕانەکەیشی وادانراوە بۆ هەر یەک لەو پێنج زمانە دەتوانی بگەڕێیت و وەرگێرانەکەی بە چوار زمانەکەی تر وەرگریت. ئەم فەرهەنگە لەسەر مۆبایل بۆ چالاککردنی پێویستە بە ناردنی بڕێک باڵانس بۆ گەشەپێدەری فەرهەنگەکە چالاکی بکەیت ئەگەر نا تەنها دەتوانی گەڕان بۆ ڕێژەیەکی کەم لە وشەکان بکەیت.
سوپاس بۆ خوا، دواجار توانرا ئەم فەرهەنگە بۆ سیستەمی ویندۆزیش ئامادە بکرێت و کە بەهەمان شێوەی مۆبایل دەتوانن سودی لێوەربگرن. وەکو لای هەموانیش ئاشکرایە کە ئەم فەرهەنگە پێك دێت لە زیاتر لە ٤٠ هەزار وشە بە پێنج زمان! بیرمان نەچێت ئەم فەرهەنگە ڕێژەیەکی کەم لە وشتەکان پێشان دەدات و پێویستە بە ناردنی ٢٠٠٠ دینار باڵانس چالاکی بکەیت بۆ ئەوەی گشت وشەکان ببینیت و گەرانیان بۆ بکەیت، بەم شێوەیەی لە وێنەکە هاتووە:

لەخوارەوە کرتە لە دوگمەی داگرتن بکە بۆ داگرتنی فەرهەنگەکە و بەهیوای سودوەرگرتن!
تێبینی: بەهۆی هەبوونی کێشەیەک لە فەرهەنگەکە لینکی داگرتن لابراوە و هەر کە چاککرا بە زووترین کات لینکی داگرتن دادەنێینەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!