ئینتەرنێت
7, تهمموز 2015
ڕۆژانە زیاتر لە ١٠٠ بلیۆن وشە لە ڕێگەی ئەپی وەڕگێری گووگڵەوە وەردەگێردرێن.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، کۆمپانیای گووگڵ وەشانێکی بەتوانای لە ئەپی وەرگێری گووگڵ بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بڵاوکردەوە و ئەم وەشانە سەرکەوتنی گەورەی بەدوا خۆی دا هێنا کە کۆمپانیای گووگڵ لە ڤیدیۆیەکی تایبەت دەریدەخات ڕۆژانە لەڕێگەی ئەو ئەپەوە زیاتر لە ١٠٠ بلیۆن وشە لەسەرتاسەری جیهان وەردەگێردرێن.
شایەنی باسە لەناو ئەو وش و دەستەواژانەدا پڕ وەرگێردراوترین وشە و دەستەواژەکان بریتین لە (Thank you) و (I Love You). ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە گووگڵ دروستی کردووە بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=wIK0JKTQcI8[/youtube]
سەرچاوە telanganapress
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!