بابەتی گرینگ
9, تهمموز 2015
ئەپێکى نوێ لە سۆنییەوە بۆ تۆمارکردنى ڕوونما و دروستکردنى پەخشى ڕاستەوخۆ

کۆمپانیاى سۆنى ئەپڵیکەیشنێکى نوێی بەناوى (Live screen streaming) بڵاوکردەوە، ئەم ئەپە زیاتر بۆ یاریکەرانى یارییە هۆشمەندەکان بەسوودە کە بوار بە بەکاربەر دەدات ڕوونماى مۆبایلەکەى تۆماربکات وەهەروەها بەکاربەر دەتوانێت پەخشى ڕاستەوخۆى تایبەت بەخۆى دروستبکات و لە پێگەکانى (YouTube و Twitch) دایبنێت.
ئەپەکە تەنها لەهەندێک شوێنى دیاریکراو بەردەستە و لەسەر هەندێک مۆبایلى دیاریکراو کاردەکات، وەک: +Xperia Z3 و Xperia Z4 و Xperia Z4v و Xperia Z4 Tablet.
کرتە بکە بۆ داگرتنى ئەپى ناوبراو لە کۆگاى گوگڵ پلەى
س/ Ardroid , XperiaBlog
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".