بابەتی گرینگ
17, تەممووز 2015
مۆتۆڕۆلا کۆنگرەیەکى گەورە گرێ دەدات

کۆمپانیاى (مۆتۆڕۆڵا) دەستى کردووە بە ناردنى بانگێشتنامە بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرەیەکى تایبەت کە وا بڕیارە لە ٢٨ـى ئەو مانگە گرێ بدرێت. دروشم یاخود سەردێڕى بانگێشتنامەکە بریتیە لە: (بارودۆخى پەیوەندیت بەرەو گۆڕانە).
کۆنگرەکە کاژێر (9AM ET) دەبەسترێت کە بەرامبەرە بە کاژێر ٤ـى دواى نیوەڕۆى هەرێمى کوردستان، بەگوێرەى هەواڵە دزەکراوەکان کە پێشتر بڵاوکراوەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت مۆتۆڕۆلا پەردە لەسەر هەریەکە لە نەوەى سێهەمى مۆبایلى بەناوبانگ (Moto X) و نەوەى سێهەمى مۆبایلى (Moto G) و هەروەها نەوەى دووەم لە کاتژمێرە هۆشمەندە بەنێوبانگەکەى (Moto 360) لابدات.
ئەگەر خودا یاوەر بێت، ئێمەش وەک ئەرکى پیشەیی خۆمان، ڕووماڵى کۆنگرەکەتان بۆ دەکەین.
س/ Ardroid , Techtimes , TheVerge
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".