ئەندرۆید
20, تەممووز 2015
ئەپڵیکەیشنى Flynx بۆ کردنەوەى بەستەر لەنێو ئەپە خوازراوەکانت بە شێوەیەکى نوێ!

سڵاو فێرخوازانى کەى ئاى تى ئێن! لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە ئەپڵیکەیشنى (Flynx) بۆ سیستەمى ئەندرۆید. ئەپڵیکەیشنى Flynx بوار بە بەکاربەرانى سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید دەدات بۆ کردنەوەى ئەو بەستەرە ڕاستەوخۆیانەى کە لە ئەپەکاندا هەیە بەبێ چوونە دەرەوە لەو ئەپەى کە بەستەرەکەى تێدایە، واتە لەو کاتەى کە کرتە لەهەر بەستەرێک دەکەیت بۆ کردنەوەى ئەوە بەشێوەى پەنجەرەیەکى بچووک لە لەلایەکى شاشەى مۆبایلەکەت بۆت دەبێتەوە(بۆ بەرچاو ڕوونى: هاوشێوەى ئەپڵیکەیشنى Messengerـى تایبەت بە چاتکردنى فەیسبووک). ئەپەکە بەتایبەت بۆ بەکاربەرانى ئەپى تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بەسوودە، وەک ئەپەکانى: (فەیسبووک و تویتەر…) چونکە لەڕێگەیەوە بەکاتێکى کەمتر و بەشێوەیەکى جوانتر و ناوازەتر و تایبەتمەندى زیاتر دەتوانیت بەستەرەکە بکەیتەوەوە ناوەڕۆکەکەى ببینیت.
– بەکاربەر دەتوانێت بەستەرەکان زەخیرەبکات و بۆئەوەى لەهارکاتێکدا بێت بەبێ بوونى هێڵى ئینتەرنێت بیخوێنێتەوە و بیکاتەوە، بۆ ئەمەش دەبێت دوو کرتە(دەبڵ کلیک) لە بەستەرەکە بکەیت.
– دەتوانیت بەئارەزووى خۆت ڕووکار و شێوەى بابەتەکە بگۆڕیت و دەستکارى فۆنتەکەى بکەین بۆ گەورەتر یان بچووکتر.
– دەتوانیت چەندەها بەستەر لەیەک کاتدا بکەیتەوە و بەئاسانى بەشێوەى (هەمەچەشنە جووڵە) بچیتە نێو هەر بەستەرێک و بیخوێنێتەوە، لەهەمان کاتدا دەشتوانیت چەندەها بەستەر بکەیتەوە و بەبێ دەرچوون ئەپڵیکەیشنى خاوەن بەستەرەکە.
– پاراستنى کات و گێرانەوەى کات بەهۆى سووکى و ئاسانى و شێوە سادەى ئەپەکە.


| کرتە بکە بۆ داگرتن |

دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".