ئای ئۆ ئێس

تانگۆ پێویستە بۆ سەر مۆبایلەکانمان!

سڵاوی خوای گەورە لە هەم،موو لایەک، بە یارمەتی خوای گەورە خۆشحاڵ دەبم باسی یەکێکی تر لە بەرنامە گرنگ و ئاسانەکانتان بۆ بکەم ئەویش تانگۆیە، (Tango) ئەم بەرنامەیە بەکار دێت بۆ چات کردن بە دەنگو ڕەنگ بۆسەر مۆبایلەکان لەوانەیە  بپرسن دەتوانین بە سکاپیش چات بکەین ئەم بەرنامە مان بۆ چیە؟؟ ڕاستە بەڵام ئەم بەرنامەیە پێویستی بە ئیمەیڵ و ناوی بەکار هێنەرو پاسۆرد نیە ئەم بەرنامەیە هەمان کاری بەرنامەی بە ناوبانگ ڤایبە viber دەکات تەنها جیاوازیان ئەوەیە تانگۆ بەدەنگ و ڕەنگە بەڵام ڤایبە تەنها دەنگە.

ئەمەش لینکی بەرنامەی ڤایبە بۆسەر مۆبایلە زیرەکەکانتان
http://www.viber.com/

بەکار هێنانی بەرنامەکە زۆر ئاسانە، پاش داگرتنی لە ڕێگەی ئەم ماڵپه‌ڕەی خوارەوە  بۆ سەر ئایفۆن بێت یان ئەندرۆید یان ویندۆز فۆن یان بۆ سەر کۆمپیوتەرەکەت داوای ئەو ژمارە تەلەفۆنە دەکات کە لەسەری دات گرتوە ئیتر خۆی خۆکار چالاک دەبێت و دەست دەکات بەکاری خۆی .
دەتوانیت مۆبایل بۆ مۆبایل یان کۆمپیوتەر بۆ مۆبایل یان مۆبایل بۆ کۆمپیوتەر چات بکەیت ئەوەش دەبێت ئەو ژمارە تەلەفۆنانەی لای تۆ زیادکراوە هەمان بەرنامەی لای خۆی داگرتبێت، چەند کەس لای خۆی هەمان بەرنامەی داگرتبێت ئەوانیش وەک تۆ سودی لێوردەگرن بەو مەرجەی تەلەفۆنەکەت یان کۆمپوتەرەکەت بەسترابێت لە ئەنتەرنێت وە پشت گیری لە بەستنی (3G, 4G, Wi-Fi). من خۆم ماوەیەک تاقیم کردوە بەرنامەیەکی باشە ئاسانە وە سوکەڵەیە تەنانەت کامێرەی یەکێک لە هەرە سەرەتاترین مۆبایلەکانی ئەندریودی ئیش پێ کرد پاش ئەوەی کە بە سکایپ نەم دەتوانی کامێرە بکەمەوە.
هێشتا بەرنامەکە لەسەرەتادایەو تاقی کاریە وەک کەناڵە کوردیەکان دەنوسن پەخشی ئەزمونیە هەندێک کێشەی دەنگی هەبوو پێم وایە بەرەو پێش ببرێت وە باشتر بکرێت. بە پێی زانیاریەکانی ئەم بەرنامەیە یەکەم جار بە سەرمایەی ٤٧ ملیون دۆلار لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە  لە ١٩٠ وڵاتی جیهاندا بەکار دێت.

یەک تێبینی بچوک : هەرچەندە من لە یاسای مۆبایلی خۆمان نازانم چۆنە وەک ئاگاداریەکی پێش وەخت ئەگەر دەزانیت بەرنامەکە وەحدەت دەبات و سیم کارتەکەت وەحدەی تیایە ئەوا بەکاری مەهێنە هەوڵ بدە ئەو بەشە ناچالاک بکە لە ڕێگەت پێ دەدات ئەنتەرنێتی ئاسیا سێڵ یان کۆڕەک بەکار بێنیت چونکە ئەوانە بە بێ پرس دەست دەکەن بە گیرفانی خەڵکدا بۆ پارە…. هیوادارم ئەو زانست و زانیاریەی دەگاتە دەست خەڵکی وڵاتی خۆمان لە کاری بەسود و چاکەدا بەکاری بێنن.

لینكی سه‌ره‌كی ماڵپه‌ڕی تانگۆ…
http://www.tango.me/

لە کۆتایدا لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن

21 ئازار، 2012