ئەپڵ 21, ته‌مموز 2015

پێنج گەورەترین کۆمپانیا لە بازاڕى مۆبایلە هۆشمەندەکان بۆ چارەگى دووەمى ٢٠١٥

15710950965_0406b599f7_k-1

کۆمپانیاى (Trend Force) لە ڕاپۆرتێکدا ئامارێکى نوێی بلاوکردۆتەوە سەبارەت بە پێنج گەورەترین کۆمپانیا لە بازاڕى مۆبایلە هۆشمەندەکان بۆ چارەگى دووەمى ساڵى ٢٠١٥ لەسەر ئاستى جیهان.

بەپێى ڕاپۆرتەکە کۆمپانیاى (سامسۆنگ)ـى کۆرى لەڕیزى پێشەوەى بازاڕى مۆبایلە هۆشمەندەکان دایە لەسەر ئاستى جیهاندا بەڕێژەى پشکى بازاڕى %٢٦،٨ کە بازاڕى هەردوو مۆبایلە بەنێوبانگەکەى (گەلاکسى ئێس ٦ و ئێس ٦ ئیج) یارمەتى داوە، لەدواى ئەویش کۆمپانیاى (ئەپڵ)ـى ئەمریکى دێت بەڕێژەى پشکى بازاڕى %١٦،٤، لە پلەى سێهەمدا کۆمپانیاى هواوەی چینى دەبینرێت بەڕێژەى پشکى بازاڕى %٧،٦ و کۆمپانیاى شیاومى چینیش پلەى چوارەمى گرتووە بەڕێژەى پشکى بازاڕى %٥،٩ و کۆمپانیاى ئێڵ جى کۆریش پلەى پێنجەمى گرتووە بەڕێژەى پشکى بازاڕى %٥،٨. هەرچى کۆمپانیاکانى تریشە ڕێژەى پشکى بازاڕیان بریتیە لە %٣٧،٥.

– ئەمەى خوارەوە ئامارى (Trend Force)ـە بۆ چارەگى یەکەم و دووهەمى ساڵى ٢٠١٥ لەسەر ئاستى جیهان.

499595001437379879

 

ژێدەر: Ardroid , TrendForce

بۆچونی تۆ