ئەندرۆید
23, تەممووز 2015
سۆنی ڕووکارێکی تازه تاقیده‌کاته‌وه بۆ مۆبایله‌کانی ئێکسپێریا
کۆمپانیای سۆنی له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌کارهێنه‌رانی مۆبایله‌کانی ئێکسپێریا له ماوه‌ی داهاتوودا ڕوکارێکی تازه‌ی بنیادنراو له‌سه‌ر وه‌شانی ئه‌ندرۆید ۵.۱ تاقیده‌کاته‌وه، ئه‌م ڕووکاره ساده‌تره له‌وه‌ی ئێستای ئێکسپێریا و زۆر له ڕوکاری ئه‌ندرۆیدی بنه‌ڕه‌تی(ستۆک) ده‌چێت و ته‌نها چه‌ند شتێکی که‌می بۆ زیاد کراوه وه‌ک هه‌ندێک له ئه‌په‌کانی سۆنی.

له ئێستادا تاقیکردنه‌وه‌که ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که له وڵاتی سویدن و مۆبایلی ئێکسپێریا زێد ۳یان هه‌یه و ته‌نها ۵۰۰ که‌س ده‌توانن به‌شداری بکه‌ن. سۆنی له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا سه‌رنج و ره‌خنه‌کانی ئه‌و ۵۰۰ که‌سه وه‌رده‌گرێت و هه‌وڵ ده‌دات ڕوکاره تازه‌که به‌ته‌واوی به‌دڵی به‌کارهێنه‌ران بێت. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه تاقیکردنه‌وه‌که زیاتر په‌ره بسه‌نێت و وڵاتانی تر و مۆدێلی تری ئێکسپێریاش بگرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌شداربوانی تاقیکردنه‌وه‌که ئه‌م ڕوکاره تازه‌یه‌یان به‌دڵ بێت ئه‌وا سۆنی له‌وه‌به‌دوا ده‌یخاته جێی ڕوکاره‌که‌ی ئێستا و به‌کارهێنه‌ران ده‌توانن به ئه‌پده‌یتکردنی سیسته‌مه‌که‌یان به‌ده‌ستی بهێنن. شایه‌نی باسه گه‌وره‌ترین سودی ئه‌م گۆڕانکارییه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر سۆنی ئه‌م ڕوکاره تازه‌یه به‌کاربهێنێت ئامێره‌کانی ئێکسپێریا زووتر ئه‌پده‌یته‌کانی سیسته‌می ئه‌ندرۆیدیان پێده‌گات.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.