بابەتی گرینگ
24, تهمموز 2015
سامسۆنگ تابلێتى Galaxy Tab A Plus ڕاگەیاند

ئەمڕۆ کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى لە وڵاتى فەڕەنسا، تابلێتێکى نوێی بەناوى (Galaxy Tab A Plus) بە تایبەتمەندیێکى نێوەندى ڕاگەیاند، ئەوەى ئەو تابلێتە لەوانى تر جودا دەکاتەوە ئەوەیە کە یەکەم تابلێتى تایبەتمەند نێوەندییە کە پێنووسى (S Pen)ى تایبەت بە زنجیرەى (Note)ى لەگەڵ بێت.
تایبەتمەندییەکانى تابلێتى Galaxy Tab A Plus:
- ڕوونماى ئامێرەکە ٩،٧ ئینجە لەجۆرى LCD بەڕوونى 768×1024 پێکسڵ.
- بە پرۆسێسەرێکى Ziilabs ZMS-08 چوار ناوکى و بەتەرەدودى ١،٢ گێگاهێرت کاردەکات.
- قەبارەى ڕامەکەى ٢ گێگابایتە.
- بیرگەى ناوەکى ١٦ گێگابایتە و تواناى زیادکردنى هەیە بەهۆى بیرگەى دەرەکى لەدۆرى microSD.
- کامێراى دواوەى ٨ مێگاپێکسڵە.
- کامێراى پێشەوەى ٢ مێگاپێکسڵە.
- تەنکى ئامێرەکە ٧،٥ ملیمەترە.
- هێزى پاتریەکەى ٦٠٠٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک.
- بە سیستەمى ئەندرۆید وەشانى ٥ کاردەکات.
تابلێتەکە بە ڕەنگى ڕەش و سپى لە بازاڕەکانى فەڕەنسا بەنرخى ٣٣٩ یۆرۆ بەردەستە بۆکڕین، پێشبینى دەکرێت لە ماوەیەکى نزیکدا بەهەمان نرخ لە بازاڕەکانى جیهاندا بەردەست بێت.
ژێدەر: Ardroid , Phonearena
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".