دیزاین 14, ئازار 2017

گرافیک دیزایین چییە؟ گرافیک دیزایینەر چ کارەیە؟ لق و پۆپەکانی گرافیک دیزایین چین؟ (بەشی کۆتایی)

سەرەتا داوای لێبوردنتان لێ دەکەم کە ماوەیەکی زۆر کەوتە نێوان بەشی دووەم و بەشی کۆتایی، کە لە ڕاستیدا دەبوایە زووتر تەواوم کردبایە. بۆ ئەوانەی بەشی یەکەم و دووەمیان نەخوێندوەتەوە، بفەرموون لێرەوە:

گرافیک دیزایین چییە و گرافیک دیزایینەر چ کارەیە؟ لق و پۆپەکانی گرافیک دیزایین چین؟ (بەشی یەکەم)

گرافیک دیزایین چییە و گرافیک دیزایینەر چ کارەیە؟ لق و پۆپەکانی گرافیک دیزایین چین؟ (بەشی دووەم)

بوارە جیاجیاکانی گرافیک دیزایین:
ئەگەر بەردەوامیت لە خوێندنەوەی ئەم بابەتە ئەوە بەدڵنییاوە ئەرکت کێشا و ماندووبوویت. ئەگەر سەرەنجتان دابێت تیشکم خستە سەر زۆر شت و وەڵامی چەندان پرسیارم دایەوە و باسەکەم بەوە قوڵکردەوە چۆن دەبیتە گرافیک دیزایینەر و گرافیک دیزایینەر چ کارەیە و چەندان شتی تر. دوا شت مابێت باسی بکەین بوارە جیاجیاکانی گرافیک دیزایینە کە بەشێکی ناونیشانی بابەتەکەمانە ئەمەش لەبەر ئەوەی تەنها یەک بوار نییە گرافیک دیزایین بەڵکو زۆر زیاتر لەوەی چاوەڕان دەکرێت.

لەڕاستیدا ئێمەی گرافیک دیزایینەر بە تەن کار دەکەین و لەوانە نییە بتوانم گشت بوارەکان لێرە بخمە ڕوو بەڵکو ئەمانە دەخەمەڕوو کە باوترینیان و باشترینن بۆ دەستخستنی کار و پیشەیەک.

– Creative Director: ئەم کەسە بەڕێوەبەرایەتی تیمێک کە دیزایینی دیدەنی بۆ بەرهەمەکان و کەمپینی ڕیکلام و ….هتد دروست دەکەن دەکات.
– Art Director: ئەم کەسە بەڕێوەبەرایەتی کردن و هاوکاری کردنی نێوان هونەرمەندە بەرهەمهێنەرانەکان و نەخشەکێشەکانە بۆ دڵنییایکردنەوە لە تەواوکردنی کارەکان لە کاتی خۆیدا و بەدڵبوونیان لەلایەن کڕیارانەوە.
– Art Production Manager: ئەم کەسە لە ڕووی بەرهەمهێنان و دروستکردنی هونەری بە جەخت کردن لەسەر ئاست بەرزی و کەمکردنەوەی نرخەکان ڕۆڵ دەگێرێت.
– Package Designer: ئەم کەسە هەڵدەستێت بە دروستکردنی بوخچە بۆ بازاڕکردن و بەرهەمەکان لە هەردوو ڕووی دیزایین و دروستکردنی لاشەییەوە.
– Brand Identity Developer: ئەم کەسە هەڵدەستێت بە گەشەدان بە دروستکردنی ناسنامە بۆ بەرهەم و ڕێکخراو و کۆمپانیاکان …هتد
– Visual Image Developer: تۆ وێنە و دیزایین دروست دەکەیت لە ڕێگەی مۆدێلی ٣ دووری و فۆتۆگرافی و دەستکاری کردنی وێنە.
– Visual Journalist: تۆ هەڵدەستیت بە دروستکردنی زانیارییە گرافیک جا چ بۆ چاپ بێت یان دیجیتاڵی بێت.
– Broadcast Designer: تۆ هەڵدەستیت بە دروستکردنی دیزایینی دیدەنی بۆ ئەوەی لە تەلەڤیزیۆن بەکاربهێندرێت.
– Logo Designer: تۆ هەڵدەستیت بە دروستکردنی دەڕبڕینی دیدەنی بۆ کلیلە پەیامی ڕێکخراو و کۆمپانیا و دامەزراوەکان بە واتایەکی تر دیزایین کردنی لۆگۆیەک کە ناوەڕۆکی ئەو کۆمپانیا و ڕێکخراو و دامەزراوەیە هەڵبگرێت.
– Interface Designer: تۆ هەڵدەستیت بە دروستکردنی گرافیکی ڕووکاری و ئەمەش زیاتر بەستراوەتەوە بە بابەتی وێب دیزایین.
– Illustrator: ئەمە بەستراوەتەوە بە کێشانی وێنە و نەخشە بۆ نواندنی پەیامێک یان چیرۆکێک یان بیرۆکەیەک لە ڕێگەی وێنەی ٢ ڕەهەندی و ٣ ڕەهەندی.
– Web Designer: تۆ گرافیک و پەڕە و نەخشەی وێبسایتێک دروست دەکەیت.
– Multimedia Developer: تۆ هەڵدەستیت بە جێبەجێکردنی کاری گرافیکی لەسەر دەنگ و جوڵە!
– Content Developer: تۆ میدیای نوسرا و گرافیکی و ڤیدیۆیی و دەنگی دروست دەکەیت بەگوێرەی وەسفی کارەکات.

ئێستا کاتی ئەوەیە بڕیار بدەیت و قۆڵی لێ هەڵکەیت و کار بکەیت بۆ ئەوەی ببیتە گرافیک دیزایینەر و تایبەتمەندی خۆت لە یەکێک لەو بوارانەی سەرەوە وەرگریت.

لە کۆتاییدا هیوام وایە گشت لایەک سودمەند بووبن و سودتتان لە بابەتەکە وەرگرتبێت. ئینجا بیرتان نەچێت و هەریەکە لە شوێنی خۆیەوە بابەتەکە بڵاوبکاتەوە و لەگەڵ هاوڕێیان هاوبەشی پێ بکات.

بۆچوونەکان
  • Hawre Kamal

    ده‌ست خۆش كاك سه‌ردار ماندوو نه‌بی !

  • محمد

    دەستت خۆش کاک سەردار بەس سەرەتا لە چ بەرنامەیەکەوە دەست پێ بکەیت ٢-ئەو کۆمپوتەرەی ئیشی لەسەر دەکەیت (build)ی خۆتە یان تەنھا بارەت داوەو کۆمپوتەرەکیان یاوە پێت ئەگەر لینکی چەند بەرنامەیاکی سەرەتای دانێیت سوپاست دەکەم

    • سەردار عبدالله

      سوپاس برام. لەڕاستیدا من لە ئەدۆبی فۆتۆشۆپ و بەرنامەکانی وەکو یولێد ڤیدیۆ ستودیۆ و ماجیکس و ئەوانەوە دەستم پێکرد بەڵام ئێستا ئیش بە ئەدۆبی فۆتۆشۆپ و ئیلسترەیتەر و پریمێر و ئافتەر و ئەوانە دەکەم و کۆمپیوتەرەکەشم گەیمینگە و بیلدی خۆم نییە بەڵام بیلدی خۆشم بوایە هەر ئەوەم دەکرد چونکە شتێکی نایابیان کردووە و لەجۆری ئەیلییەن وێرە.

بۆچونی تۆ