بابەتی گرینگ
26, تەممووز 2015
پەیوەندى مۆبایلى Xperia Z5 لەگەڵ فیلمە نوێکەى جەیمس بۆند چییە؟

دوێنێ وێنەى ڕیکلامێکى دزەکراو بڵاوبوویەوە کە وا دەردەخات مۆبایلى داهاتووى کۆمپانیاى سۆنى (Xperia Z5) لەفیلمى (SPECTRE) فیلمى نوێی (جەیمس بۆند) دەردەکەوێت.
لەسەر ڕێکلامە وێنەییەکە نووسراوە (Made for Bond) واتە (دروستکراوە بۆ بۆند) و لە خوار ئەو ڕستەیەش نووسراوە (Xperia *5) کە پیتێکى پێش ژمارە پێنج داپۆشراوە، ئەمەش یان ئەوە دەگەیەنێت کە مۆبایلى (Xperia Z5)ـە یاخود سۆنى پیتێکى نوێ و جیاواز دەکاتە ناوى مۆبایلە نوێکەى و خێزانێکى تر پێکدێنێت.
فیلمى (SPECTRE) لە ٦ـى تشرینى دووەم نمایش دەکرێت، بەڵام بەپێى هەواڵەکان سۆنى مۆبایلى Xperia Z5 پێش فیلمى ناوبراو ڕادەگەیەنێت. تاوەکو ئێستاش هیچ زانیاریەک دەربارەى مۆبایلى داهاتووى سۆنى نییە، بەڵام بەگوێرەى هەواڵە دزەکراوەکان کۆمپایاکە ڕووکارێکى تەواو نوێ و بەگۆڕانکارى گەورە ڕادەگەیەنێت، کە جیاوازبێت لە دیزاین و نەخساندنەکانى پێشووترى مۆبایلەکانى.
ژێدەر: Phonearena
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".