بابەتی گرینگ
28, تەممووز 2015
یەکەمین مۆبایلی جیهان بە تەکنەلۆژیای Force Touch
كۆمپانیای ZTE ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو پەردەی لەسەر مۆبایلی زێد تی ئی ئاکسن مینی لادا کە یهکهم مۆبایلی جیهانه که ئهم تهکنهلۆژیایهی کە بە Force Touch ناسراوە تیادا بهکارهێنرابێت و به سیستهمی ئهندرۆید کار دهکات. بههۆی ئهم تهکنهلۆژیایهوه بەکارهێنەر دەتوانێت لە ساتی پەنجەدان لە شاشەی مۆبایلەکەی کارێکی دیاریکراو بکات کە ئەمەش پشت دەبەستێت بەو هێزەی کە دەیخاتە سەر شاشەکە، بە نمونە ئەگەر بە سووکی پەنجەی بخاتە سەر شاشەکە بەرنامەی لێدانی ڤیدیۆ دەکرێتەوە. ئەگەریش بە هێزەوە پەنجە بخاتە سەر شاشەکە ئەوا کامێرای مۆبایلەکە دەکاتەوە و چهندهها بهکارهێنانی تری لهو جۆره.
جێگای ئاماژەیە ئەم مۆبایلە جگە لەو تەکنەلۆژیایە، شاشەیەکی جۆری سوپەر ئەمۆلدی بە قەبارەی ٥.٢ ئینج هەیە و کۆمپانیای ZTEیش بەنیازە لە مانگی ٩ی ئەمساڵ بە چەند ڕەنگێکی جیاواز بیخاتە بازاڕەوە.
سهرچاوه:www.ubergizmo.com
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.