بابەتی گرینگ
28, تهمموز 2015
سامسۆنگ وادەى گرێدانى دووەمین کۆنگرەى ئەمساڵى خۆى دیاریکرد

ئەمڕۆ سێشەممە کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى وادەى گرێدانى دووەمین کۆنگرەى (Unpacked)ى ئەمساڵى خۆى لەژێرناوى Samsung Galaxy Unpacked 2015 دیاریکرد.
کۆنگرەکە ١٣ى مانگى ئاب/٨ لە شارى نیویۆرکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا گرێدەدرێت، کۆنگرەکە کاژێر ٦ى ئێوارە بەکاتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات، چاوەڕوان دەکرێت لەمیانەى کۆنگرەکەدا سامسۆنگ ٢ بەرهەمى نوێ بەناوەکانى Galaxy Note 5 و Galaxy S6 edge Plus ڕابگەیەنێت.
جێگەى ئاماژە پێدانە یەکەمین کۆنگرەى Unpackedى ئەمساڵى سامسۆنگ لە ١ مانگى ئازار/٣ بەستراو تێیدا سامۆسنگ هەریەکە لە Galaxy S6 و S6 edgeى ڕاگەیاند.
سامسۆنگ پەخشى ڕاستەوخۆى کۆنگرەکەى لەسەر کەناڵى فەرمى خۆى لە پێگەى یوتیوب دەگوازێتەوە و پشت بەخوا ئێمەش ئەوکات چرکە بە چرکە لەگەڵتان دەبین و ڕووماڵى کۆنگرەکەتان بۆ دەکەین.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".