بابەتی گرینگ
29, تهمموز 2015
مایکرۆسۆفت بە فەرمی ویندۆز ١٠ی بڵاوکردەوە
لەکۆتاییدا و لەدوای چاوەڕوانییەکی زۆر ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ویندۆز ١٠ بەگشتی کردوو و شەپۆل شەپۆل وەکو بەرزکردنەوەیەکی بێ بەرامبەر بۆ بەکارهێنەرانی ڕەوانە دەکات و دەتوانن لە ڕێگەی بەشی ئەپدەیتی ویندۆزەکانیان بەرزی بکەنەوە بۆ ویندۆز ١٠.
ئەوەی لەسەر ئێوەیە کۆمپیوتەرەکانتان ناونوس بکەن کە لەم بابەتە ڕونمان کردووەتەوە http://kitn.net/babat/9278 و پاشان چاوەڕێ بکەن مایکرۆسۆفت خۆی ئاگادارتان دەکاتەوە کە کۆمپیوتەرەکەت ئامادەیە بۆ ئەوەی ویندۆزی ١٠ی بۆ دابگریت. ئەگەریش ئۆقرە ناگریت و دەتەوێت هەر ئێستا دەست بکەیت بە داگرتنی ئەوا چاوەڕوان بن بابەتێکی تایبەت بڵاودەکەینەوە چۆن وابکەین هەر ئێستا کۆمپیوتەرەکانمان ویندۆز ١٠ی بۆ دابگیرێت بەبێ چاوەڕوانی!
لەم ڤیدیۆیەش ئاشنابن بە نوێترین گۆڕانکارییە ئەنجامدراوەکان لە ویندۆز ١٠ دا:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=-KRKl5OW-GY[/youtube]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!