بابەتی گرینگ
30, کانوونی دووەم 2016
گشت زانیارییه‌ك له‌سه‌ر به‌شه نوێیه‌كه‌ی یاری FarCry

يارى ” FarCry ” كه یه‌كێكه له یاریه ئه‌كشن و سه‌ركێشیه‌كان دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی ٢٠١٤ كۆمپانیای یوبیسۆفت یاری ” FarCry 4 ”ـی بڵاو كرده‌وه وابڕیاره به‌شێكی نوێ له‌م یاریه بڵاو بكاته‌وه به‌ناوی ” Far Cry Primal ” كه‌وا بڕیاریه له ڕێكه‌وتی ٢٠١٦/٢/٢٣ به فه‌رمی بۆ هه‌ریه‌كه له ئامێره‌كانی (PlayStation 4 , Xbox One) بڵاو بكرێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئامێری (PC) كۆمپیوته‌ر له مانگی ٣ـی ئه‌م ساڵ واته دوای مانگێگ ئینجا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م به‌شه‌ی نوێیه‌ی یاری ” FarCry ” ته‌واو جیاوازه له‌به‌شه‌كانی تری یاریه‌كه چونكه باس له چاخی به‌ردین ده‌كات واته ١٢.٠٠٠ هه‌زار ساڵ پێش زایین، چیرۆكه‌كه‌ی باس له كه‌سێك ده‌كات به‌ناوی ” Takkar ” كه ڕاوچیێكی به‌توانایه و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات ئه‌م یاریه یاری جیهانی كراوه‌یه واته یاریكه‌ر به ئاره‌زووی خۆی ده‌توانێت یاری تێدا ئه‌نجام بدات وه جیهانی ئه‌م یاریه پڕیه‌تی له ئاژه‌ڵی دڕنده و كێوی له یاری ” FarCry Primal ”ـدا ئۆتۆمبێل و چه‌ك لابردراوه كه له به‌شه‌كانی پێشوو هه‌بوو به‌ڵكو ده‌توانیت چه‌ند جۆره چه‌كێكی وه‌ك ( ڕم ، شمشێر ، تیروكه‌وان) به‌كاربهێنێت وه نا‌توانیت وه‌كو به‌شه‌كانی تر چه‌ك بكڕیت ده‌بێت خۆت چه‌كه‌كان دروست بكه‌یت به به‌كارهێنانی دار و ئاسن وه پێویسته یاریكه‌ر ڕاو بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆراك بێگومان له یاریه‌كه شه‌و و ڕۆژ هه‌یه به‌ڵام جیاوازیان هه‌یه به‌وه‌ی كه له شه‌واندا ئاژه‌ڵی زۆر دڕنده هه‌یه بۆیه پێویسته ئاگر بكه‌یته‌وه بۆ دوورخستنه‌وه‌یان وه ده‌توانیت ئاژه‌ڵ ماڵی بكه‌یت ئه‌ویش به پێدانی خواردن پێیان و ده‌توانیت بۆ ڕاوكردن یان پارێزگاری كردن له خۆت بهكاریانبهێنیت.
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.