ئای ئۆ ئێس
31, کانوونی دووەم 2016
چـــۆن بتواین رۆژانە زانیاری لەسەر کەش و هەوای شارەکانی کوردستان وەربگرین بەزمانی کوردی؟
سڵاو لە فێرخوازانى کەى ئاى تى ئێن، زۆربەمان رۆژانە بەدوای زانیاری وەرگرتن لەسەر رەوشی کەش و هەوای شارەکانی کوردستان دەگەرێن زۆربەمان چاوەری ئەوە دەکەین ئاخۆ ئەو زانیاریانەی کەش و هەوا لە کام کەنالە یان لە رێگای مالپەرەکانی ئینتەرنێت یاخو لە رێگای ئەپڵیکەیشنی موبایلەکانمان دەمانەویت زانیاری وەربگرین بۆیەش بەپیویستم زانی ئەمجارە بۆ بەکاربەرانی سیستەمی ئەندرۆید ئەپلیکەیشنێک بکەمە دیاری بە زمانی شیرینی کوردی ئەمجارە دەتوان رۆژانە زانیاری لەسەر رەوشی کەش و هەوای سەرجەم شارەکانی کوردستان وەبگرن.
سەرەتا کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکە بۆ دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکە.

پاشان سود لەم گرتە ڤیدیۆیە وەبگرن بۆ زانیاری زیاتر و بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکە.
[youtube]https://youtu.be/gV0dxrT3LcI[/youtube]
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.