بابەتی گرینگ
25, ئاب 2016
کۆمپانیای شاومی بە فەرمی مۆبایلی Redmi Note 4 ڕاگەیاند

گەورە کۆمپانیای چینی شاومی ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلی هۆشمەندی خۆی بە ناوی Redmi Note 4 ڕاگەیاند، کە لە شێوەدا هەمان شێوەی مۆبایلی Redmi Note 3ـی هەیە کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین مۆبایلەکانی دادەنرێت لە مێژووی کۆمپانیاکەدا.
ئەم مۆبایلە لاشەکەی تەواو لە کانزا درووست کراوە لەگەڵ بوونی پڕۆسێسەرەکی ١٠ـی ناوەکی و باترییەکی بەهێز و پشتگیری لە دوو سیم کاردی تۆڕەکانی پەیوەندی دەکات و بوونی پەنجە مۆریش لە مۆبایلەکە و نرخ هەرزانیەکەیەتی.
تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە:
- ڕوونما : بە قەبارەی ٥.٥ ئینچ و ڕوونی فوول ئێچ دی.
- پڕۆسێسەر : ١٠ـی ناوەکی کۆمپانیای میدیاتێک Helio X20 بە خێرایی ٢.١ گێگا هێرتز.
- ڕام : ٣ گێگابایت و ٢ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی : ١٦ گێگابایت بە ڕامی ٢ گێگابایت و ٦٤ گێگابایت بە ڕامی ٣ گێگابایت و بوونی دەرچەی MicroSD.
- کامێرای دواوە : بە ڕوونی ١٣ مێگاپیکسڵ و بوونی دوو فلاشی جۆری LED.
- کامێرای پێشەوە : بە ڕوونی ٥ مێگاپیکسڵ.
- باتری : بە هێزی ٤١٠٠ ملی ئەمپێر.
- سیستەمی وەگەڕخەر : ئەندرۆید ٦.٠ ناسراو بە ماڕشمالۆو بە ڕووکار‌ی کار پێکەری MIUI 8.
- ڕەنگ : زێڕی ، خۆڵەمێشی ، زیوی

ئەم مۆبایلە لە ٢٦ـی ئەم مانگە لە وڵاتی چین بە فەرمی بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن، قەبارەی بیرگەی ١٦ گێگابایت بە نرخی ١٣٥$ـی ئەمریکی و قەبارەی بیرگەی ٦٤ گێگابایت بە نرخی ١٨٠$ـی ئەمریکی و ڕاستەوخۆ دەتوانرێت لە فرۆشگاکانی شاومی لە وڵاتی چین یاخود لە کۆمپانیای پەیوەندی China Mobile ئەم مۆبایلە بکڕن، تا ئێستا کاتی بڵاو کردنەوەی بە بازاڕەکانی جیهان بڵاو نەکراوەتەوە.
یان دەتوانن سوود لە پەڕەی فەرمی کۆمپانیای شاومی وەربگرن تایبەت بە وڵاتی عێراق Mi Iraq
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.