ئامێرە هەمەجۆرەکان
5, تشرینی دووەم 2016
شاومى ٣ مۆبایلى لەجۆرى Redmi 4 ڕاگەیاند

هەروەک چاوەڕێ بووین، دوێنێ کۆمپانیاى (شاومى) چینى ٣ جۆر مۆبایلى لە زنجیرەى (Redmi 4) ڕاگەیاند، مۆبایلەکان هەڵگرى تایبەتمەندى ناوەندین و نرخیشیان لە ٧٤ دۆلارەوە دەست پێدەکات!
لەخوارەوەدا تایبەتمەندى هەرسێ مۆبایلەکەتان بۆ دەخەینەڕوو:

نزمترین تایبەتمەندى هەیە لەنێو زنجیرەکەدا و ئەمانەى خوارەوە تایبەتمەندییەکانیەتى.
- ڕوونماکەى ٥ ئینچە بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ.
- بە پرۆسێسەرێکى چوار ناوکى لەجۆرى Snapdragon 425 کار دەکات بەخێرایی ١،٢ گێگاهێرتز.
- قەبارەى رامەکەى ٢ گێگابایتە.
- بیرگەى ناوەکى ١٦ گێگاباتە و پشتگیرى لە بیرگەى دەرەکى دەکات.
- کامێراى دواوەى ١٣ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٥ مێگاپێکسڵە.
- توانستى باتریەکەى ٣١٢٠ میلى ئەمپێرە.
- سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید (مارشماڵۆو ٦،٠)ى کاردەکات و ڕووکارى MIUIى کۆمپانیاکەى لەسەر جێگیرکراوە.
- نرخى ئامێرەکە تەنها ٧٤ دۆلارى ئەمریکیە!

- ڕوونماکەى ٥ ئینچە لەجۆرى IPS بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ.
- بە پرۆسێسەرێکى ٨ەشت ناوکى لەجۆرى Snapdragon 430 کاردەکات بەخێرایی ١،٤ گێگاهێرتز.
- قەبارەى رامەکەى ٢ گێگابایتە.
- بیرگەى ناوەکى ١٦ گێگاباتە و پشتگیرى بیرگەى دەرەکى دەکات.
- کامێراى دواوەى ١٣ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٥ مێگاپێکسڵە.
- تواناى خوێندنەوەى پەنجەمۆرى هەیە لەدواوەى مۆبایلەکە.
- باتریەکەى ٤١٠٠ میلى ئەمپێرە.
- سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید (مارشماڵۆو ٦،٠)ى کاردەکات و ڕووکارى MIUIى کۆمپانیاکەى لەسەر جێگیرکراوە.
- نرخەکەى ١٠٤ دۆلارى ئەمریکیە.

خاوەن بەرزترین تایبەتمەندییە لەنێو زنجیرەکەدا.
- ڕوونماکەى ٥ ئینچە بەڕوونى ١٠٨٠ پێکسڵ لەجۆرى IPS.
- بە پرۆسێسەرى هەشت ناوکى لەجۆرى Snapdragon 625 کاردەیکات بەخێرایی ٢ گێگاهێرتز.
- قەبارەى رامەکەى ٣ گێگابایتە.
- بیرگەى ناوەکى ٣٢ گێگابایتە و پشتگیرى بیرگەى دەرەکى دەکات.
- کامێراى دواوەى ١٣ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٥ مێگاپێکسڵە.
- تواناى خوێندنەوەى پەنجەمۆرى هەیە لەدواوەى مۆبایلەکە.
- توانستى باتریەکەى ٤١٠٠ میلى ئەمپێرە.
- سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید (مارشماڵۆو ٦،٠)ى کاردەکات و ڕووکارى MIUIى کۆمپانیاکەى لەسەر جێگیرکراوە.
- نرخەکەى ١٣٣ دۆلارى ئەمریکیە.
مۆبایلەکان بەم زانە لەچین و بەردەست دەبن و چاوەڕوانیش دەکرێت کەوا دواتر داواکارى کڕینى پێش وەختە لەسەر ئینتەرنێت بەردەست بێت!
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".