ئای ئۆ ئێس
15, ئەیلوول 2012
|ڤیدیۆ| چۆنیه‌تی گۆڕینی مایكرۆسیم كارتی ئایفۆنی 4 بۆ نانۆ سیم كارتی ئایفۆنی 5.

سڵاو هاوڕێیان، جێگه‌ی ئاماژه‌یه لە رێكه‌وتی 12-9-2012 كۆمپانیای ئه‌پڵ ئایفۆنی 5ی ڕاگه‌یاند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئای دیڤایسه كۆمه‌ڵیك تایبه‌تمه‌ندی تازه‌ی تێدا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جۆری سیم كارته‌كه‌ی گۆرا له‌گه‌ڵ ئای دیڤایسه‌كانی پێشه خۆی ئه‌ویش گۆڕینی سیم كارتی جۆری (Micro Sim)ــی ئایفۆنی 4 و 4 ئێس، بۆ (Nano Sim) كه تایبه‌ته به ئایفۆنی 5، زۆرێك له هاوڕێیان به‌هۆی بچووك بوونه‌وه‌ی ئه‌و سیم كارته ئه‌یانگووت ئه‌و ئایفۆنه نوێیه بۆ كوردستان نابێت و سیم كارتی ئێره ناخوێنێته‌وه، به‌ڵام خۆش به‌ختانه ئه‌مڕۆ چۆنیه‌تی گۆرینی سیم كارت له مایكرۆ سیمه‌وه بۆ نانۆ سیم به ڤیدیۆ بڵاوکرایەوە:
فەرموون ڤیدیۆکە ببینن:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=JNDVl1Z1DRE[/youtube]
سەرچاوە iDownloadblog
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.