هەواڵ
16, تەممووز 2018
کۆمەڵێک کەسایەتی گەورە بەهۆی بڕیاری سڕینەوەی هەژمارە ساختەکانی تویتەر ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە

وا دیارە سڕانەوەی هەژمارە ساختەکان لە لایەن تویتەرەوە زیانی گەیاندووە بە خاوەن هەژمارە گەورەکان و ملیۆنەها بینەریان لە دەستداوە. تەنانەت هەژمارە گەورەکانی وەک سەرۆکی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ لەم کێشەیە سەلامەت نەبووە و ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە بینەرەکانی لە دەستداوە.
لەم بارەیەوە تویتەر لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە دەستی کردووە بە سڕینەوەی هەژمارە ساختەکان لە تۆڕەکەیدا بە مەبەستی زیاتر پاراستنی کەسێتی بەکارهێنەرانی و بە هۆی ئەم بڕیارەشەوە هەریەک لە سەرۆکی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ بە ڕێژەی ٤٠٠,٠٠٠ بینەری لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی بینەرەکانی دەبێتە ٥٣ ملیۆن، وە هەروەها سەرۆکی پێشووی ئەمریکی باراک ئۆباما بە هەمان شێوە ژمارەیەک بینەری لە دەستداوە بە ڕێژەی ٢.٥ ملیۆن و بەمەش ژمارەی بینەرەکانی دەبێتە ١٠١ ملیۆن و بە دوایدا کیم کارداشیان دێت کە بە ڕێژەی ١.٧ ملیۆن بینەری کەم بووەتەوە و ژمارەی بینەرەکانی لەم تۆڕەدا بووەتە ٥٨.٥ ملیۆن و ئەم ژمارەیەش بەردەوام لە زیادبووندایە.
زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم هەنگاوەی تویتەر کە سڕینەوەی هەژمارەکان لە خۆدەگرێت، لەم بابەتەوە بەدەست بهێنە (بە مەبەستی بەهێزکردنی کەسێتی هەژمارەکان تویتەر هەژمارە هاوشێوەکان دەسڕێتەوە).
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.