باسی هەفتە

بە مەبەستی بەهێزکردنی کەسێتی هەژمارەکان تویتەر هەژمارە هاوشێوەکان دەسڕێتەوە

ماوەی چەند مانگێکە بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەوڵێکدان بۆ باشترکردنی هەژمارەکانی تویتەر. لە چەند مانگی داهاتوودا هەوڵدراوە کێیەتی – کەسێتی هەژمارەکان بەهێز بکەن و بەم هۆیەش ڕۆژانە ١ ملیۆن هەژماری هاوشێوە یان ساختە سڕاونەتەوە. لەم کۆتاییانەش و بە گشتی ٧٠ ملیۆن هەژماری تۆڕەکە سڕاونەتەوە کە ئەگەری ترسناکیان لەسەر تۆڕەکە دروست دەکرد. ئەمەش دەکاتە ٪٦ لە ڕێژەی تەواوی بەکارهێنەرانی تویتەر.

وتەبێژی تویتەر لە ڕاگەیانراوێکدا ئاشکرای کرد کارەکانییان لەسەر تۆڕەکە چرتر دەکەنەوە بە مەبەستی زیاتر ئاسوودەیی بەکارهێنەرانییان و هەژمارەکانی تۆڕەکە زیاتر دەناسێنن و هەموو ئەو هەژمارە ساختە و هاوشێوانە دەسڕنەوە کە دەبنە هۆی نائاسوودەیی بەکارهێنەران و شێواندن و بەساختەکردنی تویتەر. ئەمە لە باشترین هەنگاوەکانە بۆ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چونکە ڕۆژانە چەندین هەژمار ساختە و هاوشێوە بە هۆکاری جیاواز لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەک تویتەر و فەیسبووک بە تایبەتی دروست دەکرێن و دەبنە هەڕەشە بۆ سەر کەسایەتییەکان.

ئەم هەنگاوەگرنگەی تویتەر چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

 

 

سەرچاوە :
14 ته‌مموز، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498