هەواڵ
27, کانوونی یەکەم 2018
چەند وێنە و زانیارییەکی Motorola P40 دزەیان پێ کرا

لە دوای ئەوەی کۆمپانیای مۆتۆرۆلا لەمساڵدا پەردەی لەسەر مۆبایلی Motorola P30 لادا، دەیەوێت درێژە بە زنجیرەی P بدات و نەوەیەکی نوێی لێ ڕابگەیەنێت. پێگەی 91mobiles چەند وێنە و زانیارییەکی دزەپێکراوی لەسەر مۆبایلەکە نوێیەکەی مۆتۆرۆلا بڵاو کردۆتەوە.
مۆبایلە نوێیەکەی مۆتۆرۆلا خاوەنی ڕوونمایەکی قەبارە ٦.٢ ئینج دەبێت و چاڵێک لە ژێر ڕوونماکەیدا دەبێت کە کامێرای سێڵفی تێدا جێگیر کراوە و نۆچ لەسەر ڕووی ڕوونماکەیدا بوونی نییە، لە پشتەوە خاوەن دوو کامێرایە کە کامێرا سەرەکییەکەی ٤٨ مێگاپێکسڵە و زانیاری دەربارەی ڕوونی کامێرایەکەی دیکە نەزانراوە، هەروەها مۆبایلەکە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆر دەبێت لە ڕووی پشتەوەیدا. دەربارەی دەرچەکانی، خاوەن دەرچەی بارگاویکردنەوە دەبێت لە جۆری USB Type-C و دەرچەیەکی بیستۆکیش بە قەبارەی ٣.٥ میلیمەتر.
بە داخەوە، تاوەکو ئێستا زانیاری دزەپێکراو دەربارەی ڕەقە کاڵایەکانی مۆبایلەکە بوونی نییە.

نرخ و وادەی نمایشکردنی نادیارە، بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت نمایشکردنی هێندە زۆر نەخایەنێت و لە سەرەتایەکانی ساڵی داهاتوودا نمایش بکرێت.
سەرچاوە :
- 91mobiles
- Android Authority
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.